riklam

ژمارەی راستەقینەی دانیشتوانی جیهان ئاشكرادەكرێت

جیهان 10:40 PM - 2019-06-15
.

.

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەو ئامارانەی رەتكردەوە كە لەبارەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان رێژەی رەگەزی نێریان بەرامبەر ِەگەزی مێ ئاشكراكردوە.

پێشتر رۆژنامەی دەیلی ئەندیبەندنتی نایجیریا ئاماژەی بەوەكردبوو بەپێی تازەترین پێشبینیەكان بۆ چارەكی یەكەمی ساڵی 2019 ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی گەیشتۆتە 7 ملیارو 800 ملیۆن كەس و لەكۆی ئەو ژمارەیەش ژمارەی رەگەزی نێر تەنها 2 ملیارو 200 ملیۆن كەسە، بەڵام ژمارەی رەگەزی مێ لە جیهاندا گەیشتۆتە 5 ملیارو 600 ملیۆن كەس.

ئاماژەی بەوەشكردوە كە لە جیهاندا 130 ملیۆن كەسی زیندانی كراو هەیەو  70 ملیۆن كەسی تریش دووچاری نەخۆشی دەروونی بوون.

لای خۆیەوە هۆبەی دانیشتوان لەڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەو ئامارەی رەتكردۆتەوەو رونیشیكردۆتەوە بەپێی تازەترین پێشبینی ژمارەی رەگەزی مێ لەكۆی ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی 3 ملیارو 820 ملیۆن كەسەو ژمارەی رەگەزی نێریش 3 ملیارو 890 ملیۆن كەسە.

نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكردوە تا ئێستا پێشبینیەكانی ژمارەی دانیشتوانی جیهان بۆ ساڵی 2019 بڵاو نەكراوەتەوەو بڕیارە دوو شەمەی داهاتوو لە پێگەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاو بكرێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket