دوو شه‌شه‌كه‌ی ده‌ستی یه‌كێتی ده‌تۆپێ ؟؟
بیروڕا 07:32 PM - 2019-06-15.
دوا به‌دوای سوێندخواردنه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و بانگێشته‌كه‌ی به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ێاڵح، خامۆشیه‌كی ئێجگار زۆر هاتووه به‌سه‌ر سه‌ردان و په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و پارتیدا، ئه‌مه له‌پاش ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی زۆرێكی له داواكاریه‌كانی پارتی جێبه‌جی كرد ،وه‌ك به‌شداری كردن له حكومه‌ت و پێنه‌دانی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌نگدان به فواد حوسێن و تا به‌شداری كردن له‌سوێندخواردنه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، بۆیه هه‌موو مه‌رام و تاكتیكه‌كانی به یه‌كێتی و گۆڕان جێبه‌جێ كرد ، دوای نزیكی ساڵێك ئینجا پارتیه‌كان بڕوایان هێنا به د.به‌رهه‌م كه ئیتر سه‌رۆكی هه‌موو عیراقیه‌كانه ، به‌ڵام تاكوو ئێستا پارتی ملی نه‌ناوه بۆ داواكاریه‌كانی یه‌كێتی كه بریتیه له ده‌نگدان و ته‌واو كردنی پۆسته‌كانی كورد له حكومه‌تی ناوه‌ند و كابینه‌كه‌ی عادل عبدالمهدی ، كه سازش كردن و یارمه‌تیدانی یه‌كێتی له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری داد ، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوون له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و برایانه ده‌نگدان به كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ، به‌ڵام مخابن پارتی تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌ری نه‌داوه به یه‌كێتۍ.
چی كاتێك یه‌كێتی یاریه‌كه ده‌دۆڕێنێ ؟؟؟
یه‌كێتی له‌و كاته‌دا ده‌دۆڕێ كه وزیری داد دانه‌نرێ و پارێزگاره‌كه‌ی كه‌ركووك به دڵی كه‌ركووكیه‌كان نه‌بێ و خێر‌و خۆشی نه‌وته‌كی كه‌ركووك بشارێته‌وه و حوكم به چه‌پكه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال نه‌كا، دواتریش دڵی یه‌كێتیه‌كان له‌خۆی عاجز بكا و له هه‌ڵبژاردنی ئاینده به‌شێك له چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌ورێنێ ، ئه‌مه‌ش دووباره هه‌ره‌س به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ده‌هێنێ ، بۆیه یه‌كێتی نابێت دووباره له نوێوه ده‌ست به‌یاریه‌كه بكاته‌وه، چونكه یه‌كێتی یاریه‌كه به شكست جێ ده‌هێڵێ ، بۆیه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌بێ په‌له بكا له ...
یه‌كه‌م :- به‌شداریكه‌ری ڕاسته‌قینه بێت له‌هه‌موو جومگه‌كانی حوكمه‌ت و بێ یه‌كێتی بڕیاره سیاسیه‌كان ده‌رنه‌كرێ ، چۆن له ڕابردوودا گوێ له‌یه‌كێتی نه‌گیراو و ڕیفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هات.
دووه‌م :- یه‌كێتی په‌له بكات له دانانی پارێزگاره‌كه‌ی كه‌ركووك ،چونكه بێ یه‌كێتی كه‌ركووك هه‌تیو ده‌كه‌وێ ڕاكان جبووریه‌كان و مێلیشیا شیعیه‌كان كه‌ركوك ده‌سوتێنن وه‌ك دۆنم و زه‌وی و زاره‌كانی كورده‌كان.
سێیه‌م:- ئاسای كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئێستای حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی چونكه یه‌كێتی به ڕازی نه‌كردی پارتی كێشه‌ی بۆ درووستده‌بێت له وه‌زاره‌تی داد ، چونكه به‌م بێده‌نگیه‌ی یه‌كێتی سونه و شیعه‌كان ده‌توان دژی كورد یه‌ك بگرن هه‌وڵ بده‌ن به هه‌ر جۆرێك بێت كێشه بۆ كورد درووست بكه‌ن .
ئایه یه‌كێتی له كۆتایدا چی ده‌كات ؟؟؟
نوسینی / كوردۆ جومعه
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24