riklam

ترامپ: ئاماده‌یی گفتۆگۆین له‌گه‌ڵ ئێران

جیهان 06:49 PM - 2019-06-15
.

.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌یه‌ ئه‌گه‌ر لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ ھه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌بن.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی فۆكس نیوز رایگه‌یاند، به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات سه‌رجه‌م كێئشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات و ھه‌موو فشاره‌كانی چه‌ند مانگی رابردووشی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، بۆئه‌وه‌ بووه‌ لێپرسراوانی ئێران ناچاربن بێنه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

وتیشی: له‌ئێستادا ئاماده‌یه‌ بۆ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌گه‌ر لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ ھه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌بن و نیه‌تی ئه‌وه‌یان ھه‌بێت كه‌پێویسته‌ كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.

پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی، ته‌نھا چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و ئاڵۆزی و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ریان ھه‌ڵداوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket