پێنجوێن.. كۆنفرانسی مه‌لا عه‌بدولره‌حمانی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان 05:38 PM - 2019-06-15.
به ئامانجی زیندوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و كه‌له‌پوری زانایان و ئاوڕدانه‌وه له ژیان و به‌رهه‌م و كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی ناو مێژووی زانست و ساغكردنه‌وه‌و ده‌ستخه‌تی زانایانی كورد، به دروشمی (مه‌لا عبدالرحمنی گه‌وره‌ی پێنجوێنی عه‌للامه‌یه‌كی ئه‌وساو سه‌رمه‌شقی ئێستا)، كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له قه‌زای پێنجوێن به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ 15-6-2019، به ئاماده‌بوونی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پارێزگاری سلێمانی و ژماریه‌ك له سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ‌و ئاینی و توێژه‌رانی ناوخۆی كوردستان و وڵاتی ئێران، دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاوبه‌شی زانكۆی سۆران و قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن.
له وته‌یه‌كدا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌ی به گرنگ و پڕبایه‌خ له‌قه‌ڵه‌مداو ڕایگه‌یاند به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی نوسین و به‌رهه‌مه مێژوییه‌كانی زانایان و نوسه‌رانی كورد گرنگی خۆی هه‌یه‌و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی دوێنی و ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌سه‌ر دیدو ڕوانین و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك و كۆمه‌ڵگه خاڵێكی ئیجابیه، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه گرێدانی زانكۆ‌و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان به‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ هه‌نگاوێكی مه‌زنه به‌ئاراسته‌ی زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ. وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕۆڵی زانای كورد و عه‌للامه‌ی كورد مه‌لا عبدالرحمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی به كاریگه‌رو پڕ بایه‌خ وه‌سفكردو بۆچون و دیدو ڕوانینه‌كانی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌و كه‌لام و مه‌نیق و حیكمه‌ت و زانستی ئاداب له‌كاتی خۆیداو تا ئێستاش به دیدێكی سه‌رده‌میانه‌و زانستیانه دانا‌و ڕایگه‌یاند نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌توانن سوودی باش له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و زانایه‌و زانایانی دیكه وه‌ربگرن. له‌كۆتایشدا ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی كۆنفرانس كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
پاشان وتاری هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاری سلێمانی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا عبدالرحمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی و سه‌رۆكی زانكۆی سۆران پێشكه‌شكران و ده‌ستكرا به پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان، كه توێژیه‌وه‌كان تایبه‌ت بون به جیاوازی ژیان و نوسین و به‌رهه‌مه‌كانی (مه‌لا عبدالرحمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی)، واش بڕیاره كۆنفرانسه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له قه‌زای پێنجوێن به‌رده‌وام بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و به‌دواداچوونی كردنه‌وه‌ی دوو به‌شی زانستی له قه‌زای پێنجوێن، د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆكانی سلێمانی و پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سۆران و كۆمار قه‌زای پێنجوێن-یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی زانستی (په‌رستاری و كارگێری)یان كرد كه‌سه‌ر به په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانیه.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌شه‌كانی خوێندنی باڵای له‌قه‌زای پێنجوێن به‌سه‌ركرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ته‌واوبوونی بینای خوێندن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن و ڕایگه‌یاند هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری درێغی ناكه‌ین و هه‌میشه پشتیوانیان ده‌بین.
له ووته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌سه‌ر بڕیاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له پارساڵه‌وه ده‌ستمانكردوه به ئاماده‌سازی بۆ كردنه‌وه‌ی دوو به‌شی زانستی كه هه‌ردوو به‌شی (په‌رستاری و كارگێڕییه) له قه‌زای پێنجوێن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه وا بڕیاره ئه‌م دوو به‌شه زانستییه بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) خوێندكار وه‌ربگرێت. كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه به ئاراسته‌ی گه‌وره‌تركردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌و خزمه‌تگه‌یاندن به خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌و خوێندكاران.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27