riklam

كرێنشینان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانیان له‌پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ن

کوردستان 05:22 PM - 2019-06-15
.

.

 

داوا له‌پارێزگاری سلێمانی ده‌كرێت كێشه‌ی زیاتر له‌ 1000 كرێنشین چاره‌سه‌ر بكات و پاره‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ خوراوه‌.

كارزان ره‌سوڵ وته‌بێژی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی كردن له‌مافی كرێنشینان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌دواداچوونی زۆرمان كردوه‌ بۆ بارودۆخی ژیانی كرێنیشیان، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوودا توانیومانه‌ له‌هه‌ولێر كێشه‌ی گوندی كۆری كه‌ تایبه‌ت بوو به‌شوێنی نیشته‌جێ بوونی كرێنشینان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێنشینانی سلێمانی.

وتیشی: له‌ سلێمانی زیاتر له‌ 1000 كرێ نشین پاره‌یان داوه‌ته‌ كۆمپانیایه‌ك كه‌ بۆ هه‌ر كرێنشینێك بڕی 2500 بۆ 9000 دۆلاریان لێوه‌رگێراوه‌، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ دوای دروستبوونی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵهاتووه‌و كرێ نشینیانیش مافی خۆیانه‌ داوای پاره‌كه‌یان یان ئیمتیازاتی دیكه‌ بكه‌ن.
راشیگه‌یاند: پێویسته‌ پارێزگاری سلێمانی كه‌ كه‌سی یه‌كه‌می شاره‌كه‌یه‌ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ئه‌و كرێنشیانه‌ بكات و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كرێنشینان كه‌ به‌شێك له‌كێشه‌كه‌ ئه‌وانن، كێشه‌ی كرێنشینان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن مافی ئه‌و كرێنشینانه‌ بخورێت.

له‌ساڵی  2015 دا به‌ئاگاداری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی كۆمپانیایه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی له‌تاسڵوجه‌ بۆ كرێنشینان به‌ناوی (مینا) راگه‌یاندو زیاتر له‌ 1000 كه‌س پاره‌یان ته‌سلیم به‌كۆمپانیای ناوبراو كرد، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهات و كرێنشینانیش داوا له‌ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات و پاره‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket