riklam

ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌خرێته‌ كارنامه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌

عیراق 04:47 PM - 2019-06-15
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتاییهات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووه‌وه‌.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 15-6-2019، به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند:  كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆتایی هات و له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كانی داهاتوو ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت.

راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتاییهات و كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو رۆژی شه‌ممه‌ 22-6-2019 ده‌بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كرا.

PUKmedia زانیار مه‌جید 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket