riklam

هه‌رێم بۆ به‌رده‌وامبوونی مووچه‌ چاوه‌ڕێی به‌غدایه‌

کوردستان 04:23 PM - 2019-06-15
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، كه‌ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ یاسای بودجه‌ی 2019 دا هه‌یه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ 15-6-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: حكومه‌تی فیدراڵی به‌رده‌وامه‌ له‌ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019، بۆیه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ یاساكه‌دا نه‌كراوه‌، وتیشی: بڕیاره‌ هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكومه‌تی فیدراڵی بڕێكی تری پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ بكات .

پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ته‌نها مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی دابه‌شكردو به‌هۆی پشووه‌كانی جه‌ژنیشه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ راوه‌ستا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه‌ دوای پشوو ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سست به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی نه‌ناردنی پاره‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ له‌م مانگه‌دا، دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا دابه‌شكردنی مووچه‌ خێرا ده‌كرێت و به‌رده‌وامی ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دادو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ته‌نها مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شكراو بڕیاره‌ سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌شبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دیارنییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket