ئه‌ڵمانیا داوای لێكۆڵینه‌وه له‌هێرشه‌كه‌ی كه‌نداو ده‌كات
جیهان 04:19 PM - 2019-06-15.
دوای ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌نداوی عومان ناوچه‌كه ئاڵۆزبوونێكی مه‌ترسیداری به‌خۆوه بینیوه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئێران به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تۆمه‌تبار ده‌كات.
سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ڵمانی هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه‌كان دانبه‌خۆیاندا بگرن.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كه هه‌مانكات به‌رپرسی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیه ئه‌مڕۆ 15ی حوزه‌یرانی 2019 داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێلایه‌ن له‌ڕوداوه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره ده‌ڵێت، به‌رله‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچێت ده‌بێت ڕێگه له‌هه‌ڵه‌شه‌یی و به‌رپاكردنی جه‌نگ بگیرێ و ئازادی هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ریاكاندا پارێزراوبێت.لای خۆشیه‌وه"ڕولف مۆتسنیش"سه‌رۆكی كاتی فراكسیۆنی پارتی سوسیال دیموكراته‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا وتی، ئه‌م قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیه كه‌ئێستا مه‌ترسی دروستكردوه هه‌روا به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئه‌وروپادا تێناپه‌ڕێت وكاریگه‌ری خراپی ده‌بێت.
هه‌مانكات "ڕاینهارد بوتیكوفه‌ر"سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وزه‌كان له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپی له‌م باره‌یه‌وه وتی، هه‌ردوو لایه‌نی كێشه‌كه خه‌ڵكانی توندره‌و رۆڵی تیا ده‌بینن و كوێرانه یه‌كتر ده‌وروژێنن..!!
داواشیكرد ده‌رفه‌تی هێوربونه‌وه له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان به‌هه‌ند وه‌رگرن.
له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا "ئولریكه دیمر"ڕایگه‌یاند، هه‌واڵه‌كان جێی نیگه‌رانین جه‌ختیشكرده‌وه كه‌ده‌بێت لایه‌نه‌كان خۆیان به‌دوور بگرن له‌هه‌ر په‌ره سه‌ندنێكی مه‌ترسیدار له‌ناوچه‌كه‌داو وتیشی، لایه‌نه‌كان نابێت بچنه بازنه‌ی ئاڵۆزكردن و سوڕانه‌وه به‌ده‌وری مه‌ترسیه‌كاندا پێشی وابوو هێرش بۆسه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه مه‌ترسیه له‌سه‌ر هاتوچۆی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی جیهان.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ئه‌ڵمانیا
س: میدیاكانی ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25