دوو به‌شی زانستی له‌پێنجوێن ده‌كرێنه‌وه
کوردستان 03:34 PM - 2019-06-15.
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و به‌دواداچوونی كردنه‌وه‌ی دووبه‌شی زانستی له قه‌زای پێنجوێن، د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به یاوه‌ری پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رۆكی زانكۆكانی (سلێمانی و سۆران و كۆمار) قه‌زای پێنجوێنیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی زانستی (په‌رستاری و كارگێری)یان كرد كه‌سه‌ر به په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانیه.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15 ی حوزه‌یرانی 2019 وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌شه‌كانی خوێندنی باڵای له‌قه‌زای پێنجوێن به‌سه‌ركرده‌وه‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ته‌واوبوونی بینای خوێندن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن و ڕایگه‌یاند هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری درێغی ناكه‌ین و هه‌میشه پشتیوانیان ده‌بین.
له وته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ سایتی زانكۆ ووتی: له پێناو خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویستی قه‌زای پێنجوێن و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه‌له‌م قه‌زایه‌دا هه‌بوو كه هیچ ناوه‌ندێكی خوێندنی باڵای تیادا نه‌بوه ،له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پار ساڵ ده‌ستمانكرد به ئاماده‌سازی بۆ كردنه‌وه‌ی دوو به‌شی زانستی كه هه‌ردوو به‌شی (په‌رستاری و كارگێڕییه) له قه‌زای پێنجوێندا كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاو له‌دوایشدا كۆلێج.
هه‌روه‌ها ووتی به‌سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ناو بیناكه‌ی خۆیاندا جێی ئه‌و دووبه‌شه‌یان بۆ كردوینه‌ته‌وه و پاشان به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ هه‌ستاین به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی بیناكه‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن، وه بڕیاره ئه‌مساڵ ئه‌م دوو به‌شه زانستییه بۆ خوێندنی 2019-2020 خوێندكار وه‌ربگرێت . به‌ناوی خۆمانه‌وه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له‌م قه‌زا خۆشه‌ویسته ده‌كه‌ین و ده‌خوازین له‌كه‌مترین كاتدا بیانكه‌ینه خاوه‌نی په‌یمانگاو كۆلێجی تایبه‌ت به‌خۆیان.
ڕێباز حمه‌ئه‌مین وه‌ك نوێنه‌ری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی بۆ ئیش و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌ردوو به‌شی زانستی له قه‌زای پێنجوێن ووتی: جێی ده‌ستخۆشیه كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌ك یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی خوێندنی باڵا هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی دوو به‌شی زانستی له‌م قه‌زایه‌دا. ئه‌مه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه به ئاراسته‌ی گه‌وره‌تر كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و خزمه‌تگه‌یاندن به خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌و خوێندكاران چونكه تا ئێستا خوێندكارانی قه‌زای پێنجوێن له‌دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌یی ڕوو له شاره‌كانی تر ده‌كه‌ن بۆ ته‌واو كردنی خوێندن.
PUKmedia راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18