riklam

لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وتی هه‌رێم پێكده‌هێنرێت

عیراق 03:32 PM - 2019-06-15
.

.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاریدا لیژنه‌ییه‌كی هاوبه‌ش له‌   نوێنه‌ران به‌دواداچوون بۆ ئه‌و سكاڵایه‌ی حكومه‌تی عیراق بكات، كه‌ ساڵی 2014 له‌ سه‌ر توركیا كردویه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ به‌نده‌ری جیهانه‌وه‌.

د. میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ 15-6-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌ عه‌ره‌به‌كان، دوای له‌سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران كرد، كه‌ پێشتر حكومه‌تی فیداڵی عیراق داوایه‌كی یاسای له‌سه‌ر نه‌وتی عیراق له‌ دژی توركیا به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ زیاتر له‌ 20 ملیار دۆلاری نه‌وتی عیراقی لایه‌، كه‌ له‌رێگه‌ی توركیاوه‌ نه‌وتی عیراق رۆیشتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوایكرد لیژنه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و یاسایی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌یسه‌ پێكبهێنرێت.

 راشیگه‌یاند: هه‌رله‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی ده‌ركرد، له‌ لیژنه‌كانی نه‌وت و غاز و دارایی و یاسایی، بۆ به‌دواداچوو و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و دۆسییه‌یه‌.

 د. میران وتیشی: من پێم وایه‌ ئه‌م كێشانه‌ به‌ دانانی لیژنه‌یه‌ك یان لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نابێت، بۆیه‌ باشترین شت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و بودجه‌و بابه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌وه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌فدێكی بنێرێته‌ به‌غداو دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بكات و ئه‌و كێشانه‌كه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی چاره‌سه‌ریان بكات، ئه‌گه‌رنا داواكاری و پێكهێنانی لیژنه‌و به‌دواچوون، ئه‌و كێشانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌رناكات.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket