كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنان ده‌كرێت
ژنان 03:20 PM - 2019-06-15.
نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی نێوان ڕێكخراوه‌كان به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كانی ژنان ده‌زاندرێت و دانانی پلانی ستراتیژیی و كردارییش به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ریی ده‌بیندرێت.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له هۆڵی هۆتێل ڕامادا له شاری سلێمانی، كۆڕبه‌ندێك له‌لایه‌ن ڕێكخراوی هاریكاریی یاسایی بۆ ژنان و به به‌شداری ژنانی ناو ڕێكخراوه‌كان و په‌رله‌مانتارانی پێشوو و ئێستا به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا باس له كێشه‌كانی ژنان، به تایبه‌ت له ڕووی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی كار و ژیان و ته‌ندروستی كرا‌و هۆكاری به‌ستنی ئه‌و كۆڕبه‌نده به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره و به‌دواداچوونه بۆ كێشه‌كانی ژنان.
ئه‌مه‌ل جه‌لال، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان، له سه‌ر كێشه‌كانی ژنان و كه‌موكوڕییه‌كانی ژنان له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان قسه‌ی كرد‌و وتی: له‌ناو ڕێكخراوه‌كاندا هه‌ماهه‌نگیی ئه‌وتۆ و پته‌و نییه له‌كاركردندا، ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگیی قسه ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه قسه ده‌كه‌ین، بۆیه نه‌مانتوانیوه كێشه‌كانی ژنان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌مه‌ل جه‌لال، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ته‌نانه‌ت جیاوازیی له‌نێوان ناوچه‌كاندا ده‌كرێت له چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی ژنانداو وتی: زۆر جار ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان په‌راوێز ده‌خرێن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاوباری خانمان، تیشكی خسته سه‌ر كێشه‌كانی ژنان و وتی، كه نابێت كێشه‌ی ژنان ته‌نیا له كوشتن و خۆكوشتن-دا چڕ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو زۆر كێشه‌ی تر هه‌یه، كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته كوشتن و خۆكوشتن ڕووبه‌ڕووی ژنان ده‌بنه‌وه و كیشه‌ی ته‌ندروستیی به نمونه هێنایه‌وه و وتی: هه‌ندێك جار، كاتێك پیاو ده‌زانێت هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆشه لێی جیاده‌بێته‌وه.
ناوبراو، ڕه‌خنه‌ی له بیده‌نگیی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان گرت و ڕایگه‌یاند: له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه ژنانی ناو ڕێكخراوه‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكیان نیشان نه‌دا و ته‌نانه‌ت قسه‌شیان له سه‌ر نه‌كرد.
كۆڕبه‌نده‌كه به وه‌رگرتنی ڕا و پرسیاری ئاماده‌بووان به‌رده‌وامیی پێدرا و به پێی زۆرینه‌ی بۆچوونه‌كان، ژنان له حكومه‌تدا ڕۆڵێكی ئه‌وتۆیان نییه و نه‌یانتوانیوه به پێكه‌وه‌یی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، یه‌كێك له بۆچوونه‌كان ئه‌وه بوو، كه كێشه‌ی ژنان كۆمه‌ڵایه‌تی نییه به‌ڵكو سیاسییه.
دواتر به به‌ڕێوه‌چوونی گفتوگۆی دووه‌م كه له سه‌ر كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به ژنان بوو، كۆتایی به كۆڕبه‌نده‌كه هات.
PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی / سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28