riklam

بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركوكییه‌كان ده‌رده‌كرێت

کوردستان 02:50 PM - 2019-06-15
.

.

له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارانی كوردو توركمان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق گواستنه‌وه‌ی تۆماری باری كه‌سێتی له‌ پارێزگاكانی تره‌وه‌ بۆ كه‌ركوك راده‌گرێت.

به‌پێی یاداشێك كه‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقیان كردووه‌، په‌رله‌مانتارانی كوردو توركمان له‌ پارێزگای كه‌ركوك، داوایان له‌و وه‌زاره‌ته‌ كردووه‌ فه‌رمانێكی رابگرێت تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی تۆماری باری كه‌سێتی له‌ پارێزگاكانی تره‌وه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركوك، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، پێویسته‌ ھه‌لومه‌رجی تایبه‌تی كه‌ركوك و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگاكه‌ په‌یڕه‌وكراون له‌به‌رچاوبگیرێت، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌دا كه‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستووری ھه‌میشه‌یی عیراق ده‌یانگرێته‌وه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا راشیانگه‌یاندووه‌: ئه‌و جۆره‌ فه‌رمانانه‌ پێشێلكردنی ده‌ستوره‌و دروستكردنی كێشه‌ی زیاتره‌ له‌ نێوان پێكھاته‌كانی پارێزگای كه‌ركوكدا.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق گشتاندنێكی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌، تا گواستنه‌وه‌ی تۆماری باری كه‌سێتی له‌ پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركوك رابگرن.

PUKmedia راگه‌یه‌نراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket