riklam

سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 12:40 PM - 2019-06-15
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 16-6-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌شبكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌شبكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: به‌هۆی نه‌ناردنی پاره‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ له‌م مانگه‌دا، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی داراییش ته‌نها ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ی كه‌له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستی گه‌یشتووه‌، بۆیه‌ كه‌مێك سستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌وه‌ دیاره‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا دابه‌شكردنی مووچه‌ خێرا ده‌كرێت و به‌رده‌وامیی ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ته‌نها مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌شكراو بڕیاره‌ سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌شبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دیارنیه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket