riklam

هه‌ر پیاده‌ڕه‌وێك سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت

عیراق 11:53 AM - 2019-06-15
.

.

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق باس له‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای هاتوچۆی عیراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رپیاده‌ ره‌وێك له‌شوێنی تایبه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان نه‌په‌ڕێته‌وه‌ به‌بڕی 250 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی یاسای هه‌موار كراوی هاتوچۆی عیراق، هه‌رپیاده‌ره‌وێك له‌شوێنی تایبه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان نه‌په‌ڕێته‌وه‌ به‌بڕی 250 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت و هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراویش له‌ كاتی په‌ڕینه‌وه‌كه‌دا روویدا، ئه‌وا پیاده‌ره‌و خۆی لێی به‌رپرسیاره‌.

وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌، له‌ ئێستادا ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق كراوه‌ و دوای ئیمزا كردنیشی، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی به‌سه‌ر فه‌رماگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆدا دابه‌ش ده‌كرێت.

یاسای هاتوچۆی عیراق له‌ 50 مادده‌ پێكهاتووه‌ و له‌كاتی هه‌موار كردنه‌وه‌شیدا، ته‌نها مادده‌ی 36 و 37 له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket