riklam

بوجانی هۆشداری ده‌دات

تاراوگە‌‌ 02:23 AM - 2019-06-15
.

.

به‌هرۆز بوچانی، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا ده‌ستبه‌سه‌ره‌و له‌ساڵی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و رۆمانه‌ی كه‌ بڵاویكردوه‌ بووه‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی جیهانی ، هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی خراپبوونی دۆخی په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه‌ و داوا ده‌كات كه‌ حكومه‌تی نوێی پاپانیوگینیا كۆتایی بهێنێت به‌و قه‌یرانه‌ له‌و دوورگه‌یه‌. 


بوچانی، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ڕادیۆ نیوزلاندی ڕاگه‌یاندووه‌:" نزیكه‌ی 40 په‌نابه‌ر هه‌وڵی خۆ ئازاردان و خۆكوشتنیان داوه‌ له‌ به‌رواری 18 مانگی ڕابردووه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئوسترالیا بووه‌". 

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر هه‌وڵیانداوه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ كراون و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ئوسترالیا ، له‌و دوورگه‌یه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن. 

به‌پێی یاسا تونده‌كانی حكومه‌تی ئێستای ئوسترالیاش، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.  


PUKmedia و: هه‌ژار ته‌ها 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket