riklam

تورکیا وەڵامی توندی بۆ سزاکانی ئەمریکا دەبێت

جیهان 04:47 PM - 2019-06-14
.

.

تورکیا وەڵامی توندی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوەو وەزیری دەرەوەی توركیاش سەبارەت بەكڕینی سیستمی مووشەكی ئێس 400ی روسی لەلایەن وڵاتەكەیەوە دووپاتیكردەوە بەهیچ شێوەیەك لەو هەنگاوە پاشگەز نابنەوە.

مەولود چاوش ئۆگڵو وەزیری دەرەوەی توركی سەبارەت بەئەگەری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا هۆشداریدا كەئەگەر ئیدارەی كۆشكی سپی هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت، ئەنكەرە وەڵامی دەبێت.

وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆگان لەدەستپێشخەریەكدا بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پادشای سعودیە كردووە وتیشی: ئامادەن بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە.

وتەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی سووربوونی ئەنكەرە لەسەر كڕینی سیستمی ئێس 400ی روسی لەكاتێكدایە لەچەند ڕۆژی رابردوودا بەهەمانشێوەی سەرۆك كۆماری توركیا تەئیكیدی لەسەر كۆتایی هاتنی ئەو بابەتە كردبووە و رایگەیاندبوو ناڵێن ئەو سیستمە دەكڕین بەڵكو دەڵێن كڕیومانە، چونكە رێكەوتن كراوە و هەموو شتێك كۆتایی هاتووە.

ناکۆکییەکانی ئەمریکاو تورکیا لەسەر دۆسیەی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی روسیا تادێت زیاتر دەبن و دوای ئەوەی ئەمریکا ھەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا کرد ئەگەر سوربێت لەسەر کڕینی سیستمەکە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket