riklam

بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ھه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

ئابوری 09:25 PM - 2019-06-13
.

.

وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌.

ستار مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی ھه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یاند، به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بڕیاردراوه‌ به‌كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی ھه‌ڵه‌بجه‌ له‌گوندی "ده‌ره‌شیش" ، بۆ ئه‌وه‌ی جوتیارانی ئه‌و سنوره‌ گه‌نمه‌كانیان نه‌به‌نه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌.

وتیشی: نوسراوه‌كه‌ له‌ رۆژی 9ی حوزه‌یران ده‌ركراوه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كاری پێویست نه‌كراوه‌، چونكه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیاره‌كان رابسپێردرێن كارمه‌ندی پێویست بۆ بنكه‌ی وه‌رگرتنی گنمی ھه‌ڵه‌بجه‌ دیاری بكه‌ن.

ستار مه‌حمود راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بڕیاریداوه‌ 340 ھه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی ھه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ ئه‌مساڵ بڕی 20 ھه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی سنوری ھه‌ڵه‌بجه‌ وه‌رده‌گیرێت.


PUKmedia / كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket