riklam

ڕێکخراوێکی نوێ لە خورماتوو کرایەوە

ئەدەب وهونەر 06:12 PM - 2019-06-13
.

.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٦/١٣ بە ئامادەبونی نوێنەری مەڵبەندی ١٦ ی حەمرینی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە خورماتوو و ئیدارەی شار و بەرپرسانی ئەمنی و حزبی و حکومی لە هۆڵی تایکواندۆی شەهید پشتیوان ( مەرکەز شەبابەکە ) لە قەزای خورماتوو لە مەڕاسیمێکدا لە ژێر ناونیشانی ( لە پێناو شارێکی ئارام و پێکەوە ژیان و نەوەیەکی هوشیار ) ڕێکخراوی ( خورماتوو بۆ برایەتی و گەشەپێدانی مرۆیی ) ڕاگەیندرا.

تیادا چەندین وتار پێشکەش کرا و کار و پڕۆگرامی ڕێکخراوەکە بە ئامادەبوان ڕاگەیندرا و لە کۆتایدا بە چەند پاڕچە موزیک و گۆرانیەک کۆتای بە مەڕاسیمەکە هێنرا.

کاری ڕێکخراوەکە گەشەپێدانی زیاتری گەنجان و لاوانە لە بوارە جیاکاندا و کاری مرۆیی و هاوکاری لێقەوماوان و ڕێکخستنی هەلی کار و کورسی خوێندن بۆ خوێندکاران و گەنجان.

PUKmedia عەدالەت میعاد _خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket