riklam

وه‌فدێكی رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:03 PM - 2019-06-13
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (13/6/2019) عومه‌ر فه‌تاح كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ ئاماده‌بوونی په‌روین كاكه‌ حه‌مه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ته‌حسین نامیق لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و هاوڕێ سه‌نگاو لێپرسراوی سكرتاریه‌تی كاروباری مه‌كته‌بی سیاسی، پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی هاوبه‌شی هێزه‌ سیاسیه‌كانی رۆژئاوا به‌سه‌رۆكایه‌تی شاهۆز هاوسه‌رۆكی (په‌په‌ده‌).

له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا، دۆخی سیاسی و دواگۆڕانكارییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكران و بیروڕایان له‌باره‌وه‌ گۆڕایه‌وه‌.

عومه‌ر فه‌تاح له‌ووته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌دا، كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی رۆژئاوا له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌ و گۆڕانكارییه‌كان ته‌بایی نێوانیان پته‌وبكه‌ن و به‌رێگای دانوستان و گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختیكرده‌وه‌، چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ و دیموكراسیانه‌ بۆ پرسی ڕه‌وای كورد باشترین بژارده‌یه‌ه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌كه‌.
لای حۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان سوپاسی په‌رۆشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد، بۆ ته‌بایی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و یه‌كریزی گه‌لی كوردستان له‌ رۆژئاوای كوردستان.


PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket