riklam

یانە شەوانەكەی جەدە ئاگری لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەرداوە

هەمەرەنگ 10:39 AM - 2019-06-13
 وێنەی یانەی شەوانەی وایت لەدوبەی

وێنەی یانەی شەوانەی وایت لەدوبەی

كردنەوەی یانەیەكی شەوانە لەجدەی سعودیە ئاگری لەبەكارهێنەرانی سعودی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرداوەوەو مشتومڕێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوەو  دەڵێن چۆن دەبێت شوێنێكی لەوجۆرە لەتەنیشت مەكەی پیرۆز بێت.

دوای دامەزراندنی دەستەی گشتی خۆشگوزەرانی لەوڵاتی سعودیە بەمدوایانە كرانەوەیەك بەدیدەكرێت،  دەستەكە رایگەیاندوە ئامانجیان پەرەپێدانی بواری خۆشگوزەرانی و دابینكردنیەتی بۆ سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگەی سعودی.

دوای دوبەیی و بەیروتی پایتەختی لوبنانیش كە زنجیرەیەك یانەی شەوانەی (وایت)یان تێدا كرایەوە، لقێكی نوێی ئەو یانەیە لەڕووی دەریا لەجدەی سعودیە كرایەوەو شەوانە لەسەعات 10ی شەو تا سێی بەرەبەیان بەڕووی میوانەكانیدا دەكرێتەوە، بەڵام رێگا نادرێت خواردنەوە كحولییەكانی تێدا پێشكەش بكرێت، هەروەها هەر كەسێكیش تەمەنی 18 ساڵانی تەواو نەكردبێت رێگای چوونە ژوورەوەی پێنادرێت.

كردنەوەی یانە شەوانەكەی جدە بەكارهێنەرانی سعودی لەتۆڕە كۆمەڵاتییەكان بەخۆیەوە سەرقاڵكردنەوەو مشتومڕێكی زۆری لێكەوتوەتەوە، تەنانەت گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی چركە ساتی كردنەوەی یانەكەو دەنگی ئەو كەسەی شێوازی كاركردنی یانەكە رووندەكاتەوەو بە" دیسكۆیەكی بەڕێزە"و نرخی بلیتیشی لەنێوان 500 بۆ هەزار ریاڵدایە، لەلایەن بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە لەو وڵاتە دەستاودەستی پێكراوەو قسەی زۆری لەسەر كراوە.

هاوكات بەكارهێنەرانی سعودی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاشتاگێكیان كردوە بەناوی (دیسكۆ لە جەدە)و بەگەورەترین هاشتاگی دادەنێن كە خاوەنی زیاتر لە 37 هەوادارەو  بەردەوامیش لەزیادبووندایە، بەڵام تائێستا دەستەی گشتی خۆشگوزەرانی سعودیە هیچ لێدوانێكی لەسەر كردنەوەی یانەكە نەداوە.

بەكارهێنەرانی سعودی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوایان لە بەرپرسانی وڵاتەكەیان كردوە هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن، چونكە نەگونجاوە لەگەڵ بنەماكانی ئاینیەكان و دابونەریت و  رێگری لەكردنەوەی ئەو یانەیە بگیرێت، وەك خۆیان دەڵێن دەبێتە سەرچاوەی "خراپەكاری و نانەوەی ئاژاوە" لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگەی سعودیدا.

سیرج تەراد بەڕێوەبەری پەیوەندییە هەرێمییەكانی كۆمپانیای وایت تەئكیدی لەسەر ئەوەكردوەتەوە كە یانە شەوانەكە گونجاوە لەگەڵ تەواوی لایەنە شەرعییەكانی سعودیەو كردنەوەشی بەشێوەیەكی كاتییە لەچوارچێوەی فێستیڤاڵی ساڵانەی جەدە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket