riklam

دوو كەشتی گەورەی نەوت لەكەنداو كرانە ئامانج

ئابوری 10:03 AM - 2019-06-13
.

.

لەكەنداوی عومان دوو گوێزەرەوەی زەبەلاحی نەوتی خاو كرانە ئامانج و بەهۆیەوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕە جیهانییەكان بەرزبوویەوە. 

لەبارەی رووداوەكەشەوە، میدیای ئێران هەواڵەكەیان لەئاژانسی هەواڵی (یو نیوز) بڵاوكردوەتەوە كە رایگەیاندوە: بەیانی ئەمڕۆ 13ی حوەزیرانی 2019، دوو تەقینەوەی بەهێزی یەك لەدوای یەك لەدەریای عومان بیستراوە كە دوو گوێزەرەوەی زەبەلاحی نەوتی خاوی كردوەتە ئامانج.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە دوو  گوێزەرەوە نەوتییەكە داوای بەهاناوەچوونیان كردوە لە دەریاوانە پاكستانی و عومانیەكان.

هاوكات كۆمەڵەی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا هۆشداریداوە لەروودانی رووداوێكی دیارینەكراوە لە كەنداوی عومان.

دوای تەقینەوەكانیش، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 4% و نەوتی خاوی ئەمریكاش  3% بەرزبوونەتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket