riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئابوری 10:02 AM - 2019-06-13
.

.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ی چه‌ند شوێنێك دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تا 25ی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوای گه‌یشتنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی پێنج مانگی بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها مووچه‌ی دوو مانگ و مانگی ئازاری به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌شكردوه‌، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راپۆرتێكی گرنگیان  ئاماده‌كردوه‌و ده‌شڵێن: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌بێت به‌شێوه‌ی مانگانه‌ بگاته‌ ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌نگاوی تر ده‌گرێته‌به‌ر.


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket