نه‌جمه‌دین بیوك كایا تێكۆشه‌ری سنوورنه‌ناس
ی.ن.ک 10:25 PM - 2019-06-12.
شه‌هید نه‌جمه‌دین بیوك كایا، ساڵی 1943له گوندی كه‌ره‌هان له قه‌زای سوێرگی سه‌ر به پارێزگای ئورفه، له باكووری كوردستان له‌دایكبووه. له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا ناسراوه به (نه‌جۆ) و له نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌یشدا به (سه‌لاح) ناسرابوو. پاش ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاری ئامه‌د، له ساڵانی 1966-1970له كۆلێژی یاسای زانكۆی ئه‌سته‌نبوڵ درێژه‌ی دا به خوێندن.
ساڵی 1969 یه‌كێك بوو له‌و 13 خوێندكاره‌ی كه (كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیریی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵات) یان دامه‌زراند، كه كورتكراوه توركییه‌كه‌ی بریتی بوو له (ده‌ده‌كه‌ده- DDKD) و نه‌جمه‌دین بوو به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه، هه‌ر له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا خاتوو جه‌میله‌ی ناسی و دواتر له ڕۆژی نه‌ورۆزی ساڵی 1975 پێكه‌وه زه‌ماوه‌ندیان كرد.
به‌رله‌وه‌ی خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكات، رۆژی 12 ی ئازاری 1971 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوده‌تای ساڵی 1971 ـه‌وه بۆ ده‌رچوو، ناچار چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ساڵی 1972 له سوید گیرسایه‌وه.
ساڵی 1974 پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی بوله‌نت ئه‌جه‌ڤیت لێبووردنی گشتیی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه به‌ند كرابوون و یان ڕایان كردبوو، گه‌ڕایه‌وه بۆ توركیا و بوو به ئه‌ندامی باڵی چه‌پی (پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا) به سه‌ركردایه‌تیی دكتۆر شڤان (سه‌عید قرمز توبراخ). دواتر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و هاوكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی.
له ساڵانی 1976 و 1977 دا ڕۆڵێكی كارای گێڕا له دابینكردنی پێداویستییه لۆجیستیكییه‌كانی یه‌كێتی له ناو توركیادا، له‌وانه بردنی یه‌كه‌م پۆلی پێشمه‌رگه به‌فه‌رمانده‌یی برایم عه‌زۆ كه ژماره‌یان 37 پێشمه‌رگه بوو، له سوریاوه به‌ناو خاكی توركیادا بۆ باشووری كوردستان و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی چه‌ندین باره چه‌ك له سوریاوه بۆ ناوچه‌ی بادینان. ساڵی 1977 یش به‌شێكی ئه‌ركی به‌سه‌لامه‌تی گه‌یاندنی تاڵه‌بانی‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ڕۆژی 1-6-1976 به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا؛ (ی.ن.ك) یه‌كه‌م ده‌سته‌ی چه‌كداری خۆی له سوریاوه نارده‌وه بۆ كوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مام جه‌لال چوو بۆ قامیشلی بۆ به‌ڕێكردنی ئه‌و ده‌سته هه‌ڤاڵه كه یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ی پێشمه‌رگه بوو به‌ره‌و كوردستان ده‌گه‌ڕانه‌وه. شه‌هید نه‌جۆ ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ی گه‌یانده‌وه باشووری كوردستان، نه‌قیبی ئه‌ندازیار (ئیبراھیم عه‌زۆ محه‌مه‌د) فه‌رمانده‌ی ده‌سته پێشمه‌رگه‌كانی بادینان بوو، یه‌كه‌مجار له نزیك ڕووباری (ھیزل) له پشتی زاخۆوه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی تردا یه‌كیان گرته‌وه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كان و دابه‌شكردنی كار و فرمان به‌سه‌ریاندا، كه ژماره‌یان (37) پێشمه‌رگه بوو، دابه‌ش بوون به (4) مه‌فره‌زه‌وه: فه‌رمانده‌ی ھه‌ریه‌ك له مه‌فره‌زه‌كان (ئیبراھیم عه‌زۆ، عزه‌ت ئیسماعیل شه‌نگاری، عومه‌ر ئیبراھیم ڕه‌شید، جه‌بار مه‌لا غه‌نی سندی) بوون. ئه‌م چوار ده‌سته‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ناوچه‌كانی زاخۆ، ئامێدی و دھۆكدا، ھه‌ریه‌كه‌یان له‌لایه‌كه‌وه كه‌وتنه چالاكی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و پێشمه‌رگه‌یی.
شه‌هید نه‌جۆ، ساڵی 1979 پاش ڕووخانی ڕژێمی شای ئێران، له ئۆپه‌راسیۆنێكی كه‌موێنه‌دا توانی بڕێكی زۆر چه‌كی سووك له شاری قامیشلۆی سوریاوه به‌ناو خاكی توركیادا بگوازێته‌وه و بیگه‌یه‌نێته سنووری ناوچه‌ی سۆمای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. له‌وێ، پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران لێیان وه‌رگرت و گه‌یاندیانه شاری نه‌غه‌ده و پاشان به ڕێوشوێنی تایبه‌تدا گه‌یاندیانه (خڕی ناوزه‌نگ) و ڕاده‌ستی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان‌یان كرد.
شه‌هید نه‌جۆ، پاش كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1980 ی جه‌نراڵ كه‌نعان ئیڤرین، له شاڵاوێكی ڕه‌شبگیردا له مانگی نیسانی 1982 دا له شاری ئامه‌د ده‌ستگیر كرا و دواتر و له 23-1-1984* دا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هید كرا.
ئا: ساڵح بێچار
* له سه‌رچاوه‌كه‌دا نووسراوه 22/10/1984به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی 23/1/1984 ـه
سه‌رچاوه: ئینسكلۆپیدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چاپی سێیه‌م به‌رگی دووه‌م 2016.
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23