riklam

ئەمریکا سزای ئێران دەدات

عیراق 07:06 PM - 2019-06-12
.

.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزا بەسەر کۆمپانیایەکی ئێرانیدا دەسەپێنێت کە بارەگاکەی لە عیراقە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ماڵپەڕی رەسمیی خۆیدا رایگەیاندووە: بەتۆمەتی ناردنی چەک بە بەهای ملیۆنان دۆلار بۆ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران لە عیراق، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزا بەسەر کۆمپانیای SWRCدا دەسەپێنێت کە بارەگاکەی لە عێراقە، لەگەڵ دوو کەسی پەیوەست بەو کۆمپانیایەوە.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە، سوپای پاسداران کۆمپانیاکەی بەکارهێناوە بۆ ناردنی چەک بە بەهای ملیۆنان دۆلار بۆ گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە عێراق.

لەبارەی ئەو دوو کەسەی کراونەتە ئامانجی سزاکان، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەککی کازم عەبدلحامید ئەسەدی و موحەممەد ساڵح ئەلحەسسانی هاوکاریی سوپای پاسدارانیان کردووە و کارئاسانییان کردووە بۆ گواستنەوەی بارەکانی سوپای پاسداران و پڕۆسەی گواستنەوە داراییەکان لەڕێی کۆمپانیاکەوە.

PUKmedia کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket