riklam

فڕۆكەكانی توركیا قەزای ئامێدی بۆردومان دەكەن

کوردستان 06:40 PM - 2019-06-12
.

.

فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی پارێزگای دهۆكیان بۆردومانكردو رێگای هاتووچۆش لەنێوان سەنتەری پارێزگاكەو قەزای ئامێدی و ناحیەی دێرەلوك و سەنتەری قەزایی ئامێدی بچڕاوەو زیانی مادیش بەر هاووڵاتیان كەوتوە.

پەیامنێرمان لەقەزای ئامێدی پێیڕاگەیاندین ئێوارەی ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانی 2019، فڕۆكەكانی توركیا لەسەنتەری قەزای ئامێدی بۆردومانی بەنزینخانەیەكیان كردوە كە كەمتر  100 مەترێك لە بارەگای لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان دوورەو بەهۆی بۆردومانەكەشەوە بەنزینخانەكە زیانێكی زۆری بەركەوتوە.

ئەوەشی وت: جگە لەزیانی بەنزینخانەكە رێگای هاتووچۆی نێوان سەنتەری پارێزگایی دهۆك و قەزای ئامێدی بچڕاوەو لەئێستادا هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێت هاتووچۆ بكات و قەرەباڵغییەكی زۆر لەسەر شەقامی سەرەكی نێوان دهۆك و قەزای ئامێدی دروستبووە.

وتیشی: فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندی دێرێشیان كردوە كە سەر بەسەنتەری قەزای ئامێدییەوەو مەسیحییەكانی تێدا دەژین.

ئەوەشی خستەڕوو كە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندی سەرگەلی و گوهەردێی سەربەناحیەی دێرەلوكی قەزای ئامێدیان كردوەو بەهۆیەوە رێگای هاتووچۆی نێوان ئامێدی و دێرەلوك بچڕاوە.

لەبارەی زیانەكانیشەوە، وتی: خۆشبەخانە بۆردومانەكان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام لەبەنزینخانەكەی ئامێدی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەك تێكشاوەو بۆری ئاوی سەرەكی قەزاكەش تەقیوەو  لەگوندی سەرگەلیش ئۆتۆمبێلی دانیشتویەكی گوندەكە بەركەوتووەو زیانی مادی زۆری پێگەیشتوەو ئاگرێكی گەورەش لە دەوری گوندی سەرگەلی كەوتوەتەوەو هاووڵاتیەكیش بەسوكی بریندار بووە،  لەگوندێ دێرێش ماڵی هاووڵاتیەكی مەسیحی بەركەوتووەو ئۆتۆمبێلەكەی تێكشكاوە. 

رونیشیكردەوە دوای بۆردومانەكە تیمەكانی ئاگركوژێنەوەو شارەوانی ئامێدی بۆ كوژاندنی ئاگرو چاككردنی رێگاكان گەیشتونەتە شوێنی بۆردومانەكان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket