riklam

زۆرترین زانیاری لەسەر مێژووی پاڵەوانێتی كۆپا ئەمەریكا

کوردستان 04:57 PM - 2019-06-12
.

.

رۆژی 14-6-2019 لە وڵاتی بەرازیل بە بەشداری 12 هەڵبژاردە یارییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی كیشوەری ئەمەریكای باشوور دەستپێدەكات .
لە چەندین خاڵ گرنگترین رووداوەكانی ئەو جامە لە مێژوودا دەخەینە روو.


1 –پاڵەوانێتی ئەمساڵ بە بەشداری 12 هەڵبژاردە دەبێت ، 10 هەڵبژاردەی كیشوەرەكەو 2 هەڵبژاردەی میوان


2–بۆ هەموو چاپێكی پاڵەوانێتییەكە دوو هەڵبژاردەی میوان بانگهێشت دەكرێت بۆ ئەم چاپە میوانداری هەڵبژاردەی قەتەری پاڵەوانی ئاسیاو ژاپۆن كراوە.


3 –پێشتر چەند هەڵبژاردەیەكی دەرەوەی كیشوەرەكە وەك میوان بەشداربوون ئەوانیش هەڵبژاردەكانی جامایكاو مەكسیك  و كۆستەریكاو ژاپۆن و ئەمەریكاو هندۆراس بووە .


4–یەكەم یاری پاڵەوانێتییەكە لە ساڵی 1916 لە نێوان ئۆرەگوای و چیلی بەرێوەچوو، ئۆرەگوای 4-0 توانی یارییەكە بباتەوە ، بەوەش ئەو پاڵەوانێتییە لە جامی جیهانی كۆنترە


5 –یەكەم گۆڵ لە مێژووی پاڵەوانێتییەكە لە لایەن یاریزانی ئۆرەگوای خۆسیە باندییین تۆماركرا لەسەر تۆری چیلی لە ساڵی 1916.


6 –هەڵبژاردەی ئۆرەگوای زۆرترین جار نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بردەوە بە بردنەوەی 15 نازناو .

7 –هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لە مێژووی پاڵەوانێتییەكە بە بردنەوەی 111 یاری لە 173 یاری .


8 –زۆرترین گۆڵ لە یەك پاڵەوانێتیی لە رێگەی بیبیتۆی بەرازیلی و ماسیۆی ئەرجەنتینی و ئەمبیرۆسی ئۆرەگوای و زیزینهیۆی بەرازیلی تۆماریانكردووە .


9 –ناوبژیوانی ئەرجەنتینی خۆسێیە بارتولومی زۆرترین یارییەكانی پاڵەوانێتییەكەی لە مێژوو بەرێوەبردووە كە 25 یارییە .


10 - ئیفاریستو دی ماسیدوی بەرازیلی تاكە یاریزانە زۆرترین گۆڵی لە یەك یاری تۆماركردبێت ئەویش 5 گۆڵە لەسەر تۆری كۆلۆمبیا كاتێك لە ساڵی 1957 بەرازیل توانی 9-0 یارییەكە بباتەوە.


11 – لە ساڵی 1975 وە بە شێوەی كۆمەڵە یارییەكان بەرێوەدەچێت و پێشتر هەر بە شێوەی ئەنجامدەدرا .


12-گەورەترین ئەنجام تۆماركرابێت لە پاڵەوانێتییەكە ساڵی 1942 بوو كاتێك ئەرجەنتنین 12-0 لە ئیكوادۆری بردەوە .


13- ساڵی 1993 بۆ یەكەمجار دوو هەڵبژاردە لە دەرەوەی كیشوەرەكە بەشداربوون ئەوانیش هەریەكە لە مەكسیك و ئەمەریكا بوون.


14- مەكسیك تاكە هەڵبژاردەیە لە دەرەوەی كیشوەرەكە زۆرترین یاری ئەنجامداوە لە پاڵەوانێتی كۆپا ئەمەریكا بە ئەنجامدانی 8 یاری .

15- جونیور مونتینوی كۆلۆمبی بچووكترین یاریزانە لە مێژووی پاڵەوانێتییە بەشداری كردووە كاتێك لە پاڵەوانێتی ساڵی 1999 تەمەنی تەنیا 16 ساڵ و 172 رۆژ بووە .


16- هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زۆرترین جار چۆتە یاری كۆتایی كە 7 جارە لە نێوان ساڵانی 1923 بۆ 1937 .


17-هەڵبژاردەی هندۆراس خاوەنی كەمترین گۆڵە ئەویش تەنیا 7 گۆڵە .


PUKmedia  تایبەت
سەرچاوەكان –هەرێز جەمال

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket