riklam

کتێبێکی دەگمەن لەسەر حەسەن زیرەک بڵاودەکرێتەوە

کتێب 04:39 PM - 2019-06-12
.

.

نووسەرو ڕۆژنامەنووس مەریوان مەسعود كتێبی (حەسەن زیرەك، چریكەیەك بۆ شادی) بڵاوکردەوە کە یەكێكە لە كتێبە ناوازەو دەوڵەمەندەكان لەسەر زیرەك.

ئەم بەرهەمە كۆی حەوت كتێبە لە یەك كتێبداو گرنگترین ئەو سەرچاوەو كتێب و زانیاری و وێنەو ئاوازو شیعرو نۆتانە لە خۆدەگرێت كە تا ئێستا لەسەر زیرەك نووسراونەتەوەو ئامادەكراون.

واتە هەم ژیان و هەم بەرهەم و هەم شیعرو نۆتەو ئاوازەكانی بەشێك لە رووبارە دەوڵەمەندە هونەرییەكەی زیرەك لە خۆدەگرێت لەسەر ئەركی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی چاپكراوە.

ئەم كتێبە 1080 لاپەڕەی قەبارە گەورەیەو بە دیزاینێكی ناوازەو بەرگی موجەلەد چاپكراوەو لە رۆژی 26/6/2019 كە ساڵڕۆژی كۆچی حەسەن زیرەكە لە سەرای سلێمانی بڵاودەكرێتەوە.

كتێبەكە چەند نووسەرو ئەكادیمی و هونەرمەندێك بەشدارن تێیداو لە لایەن نووسەرو رۆژنامەنووس مەریوان مەسعود ئامادەو سەرپەرشتی كراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket