riklam

لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راپۆرتێك دەدرێتە پەرلەمان

عیراق 04:11 PM - 2019-06-12
.

.

پەرلەمانتارانی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راپۆرتێكی گرنگیان  ئامادەكردوەو دەشڵێن: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بەشێوەی مانگانە بگاتە دەستی فەرمانبەران، بەپێچەوانەوە حكومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتەبەر.

چوار پەرلەمانتاری كورد (ئەحمەد حەمە رەشید، جەمال كۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵڵا لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia ئاماژەیان بەوەداوە لەسەر كێشەی نەوت و پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راپۆرتێكی گرنگیان ئامادەكردوە، دەڵێن: راپۆرتێكمان ئامادەكردوە سەبارەت بەكێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، تیایدا چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەروەك راسپاردەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مەلەفی نەوتی هەرێمی كوردستان.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا ئەوە هاتووە: ئێمە هەر چوارمان تەئكیدمان كردەوە كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حكومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر.

وا بڕیارە لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا ئەو راپۆرتە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان.

PUKmedia تایبەت 

342513.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket