riklam

تۆمەتبارێك دەستگیر دەكرێت

کوردستان 03:48 PM - 2019-06-12
.

.

هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكی بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووەو ویستویەتی‌ لەشاری سلێمانی ساغی بكاتەوە.

دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی كەسێكەوە كە بڕێك ماددەی هۆشبەری هێناوەتە ناوشاری سلێمانی‌و بەنیاز بووە ساغی بكاتەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای بەدواداچونێكی وردو ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار (س، ف، ع) بەڕەگەز ئێرانی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیربكرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر نزیكەی 500گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی (كریستاڵ‌و هیرۆرین) كە بەتۆمەتبار بووە.

لەئێستادا تۆمەتبار ڕەوانەی هۆبەی‌ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەئاسایشی سلێمانی كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەندە بەپێی ماددەی 14ی مخدرات.


PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket