riklam

رانیە.. چەند دزێک دەستگیرکران

کوردستان 03:44 PM - 2019-06-12
.

.

بەتۆمەتی دزی کردن چەند کەسێک دەستگیرکران کە دزییان لە ماڵان و دوکانداران کردبوو.

لەو بارەیەوە پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمان له‌ نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕانیه‌ (مكافحه‌) پاش به‌ده‌سهێنانی به‌دواداچون و زانیاری و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان 3 كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی ( أ . م . أ) و ( م . ی . م) و ( ز . م . م) ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان هه‌ستاون به‌ دزینی کەلوپەلی ناو ماڵ له‌ دوكانداره‌كان و یه‌كێكی تریان هه‌ستاوه‌ به‌ دزینی ئاژه‌ڵێك له‌ جۆری ( ئه‌سپ ).

پاش ده‌ستگیركردنیان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یانداو به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 446 له‌ یاسایی سزادانی عیراقی هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیر كراون، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket