riklam

ئەڵمانیا.. ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیس دەستگیرکران

جیهان 03:26 PM - 2019-06-12
.

.

کەمێک پێش ئێستا کەناڵی یەکی فەرمی ئەڵمانیاARD  بڵاویکردەوە بەفەرمانی داواکاری گشتی هەرێمی شڤیرنی ئەڵمانیا ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیسی بەتۆمەتی بردنە دەرەوەی چەک و تەقەمەنی لەنوسینگەی پۆلیسی تاوانەکان دەستگیرکران..لەناویاندا بەرپرسێکی کارای تیمی تایبەتی پۆلیس وسێ ئەفسەری پێشوتری ئەو دەزگایە.

داواکاری گشتی ئاشکرایکرد دوان لەو ئەفسەرانە ئێستا لەشوێنێکی تری پۆلیسی ئەو هەرێمە کاردەکەن و تا ئێستا یەکێکیان لێ دەستگیرکراوە.

لەم هەڵمەتەدا پۆلیسی ئەڵمانیا سێ شوقەو نوسینگەیان لەناوچەکانی "گیوسترۆڤ  وڤالدیکو و باندسکۆڤ"لەنزیک ناوچەی شڤیرن پشکێنی ئامانج لەم هەڵمەتەش لێکۆڵینەوەی ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆرەو ئەم هەڵمەتە بەهەمان شێوە لە 2017 دا لەناوچەکانی "مەکلینبۆرگ فۆربۆمرن و رۆستۆک و جرابۆی لودڤیگست" لەنزیک شڤیرن ئەنجامدراو لەئێستەشدا بەدواداچوون بۆ ئەو لیستە دەکرێ کەبۆ ئاژاوەو تیرۆرکردنی ئەو کەسایەتیە سیاسیانەی کەداکۆکی لەپەنابەران دەکەن.

لەهەواڵەکەدا هاتووە ئەو سێ ئەفسەرە بەوە تاوانبارن چەک و تەقەمەنیان لە2012 وە لەپۆلیسەوە گواستۆتەوەو ئەمەش دەچێتە خانەی پێشێلکاری یاسای چەک و گەندەڵیەوە.


PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket