riklam

نەوعی زۆرە

بابەتی گۆڕاو 02:38 PM - 2019-06-12
.

.

نەوعی زۆرە

12/06/2019   

بە قسەی كەشناسی بێ ئەم هاوینە ئەبین بەتریت. تریت یەعنی تشریبێ‌ ئەوەندە كوڵابێ شێخی نەمابێ‌. شێخ لە عەرەبیدا یەعنی گەورەی عەشیرەت. عەشیرەت هێزێكە جێگەی چەپەكانی دنیای گرتووەتەوە. دنیا ئەوكاتە خۆشە كە وەك ماستی مەییو بێ‌. ماست جاران شیری خاڵس بوو ئەلعان كەرەی ئێكسپایەرە. ئێكسپایەر یەعنی شتێ‌ تەئریخەكەی بەسەرچووبێ. سەر ئەو بەشەی ئینسانە كە دایم بەدەست زمانەوە حاڵی شڕە. شڕ ئاوەڵناوێكە وەسفی ئەم وەزعەی عیراق ئەكات. عیراق وڵاتێكە لە بەینی ئێران و ئەمریكادا خەریكە جیقی دەردێت. جیق باقڵێكم وجودی نییە لە هیچ قاموسێكدا. قاموس ئەگەر كوردی بێت ساڵ بەساڵ ئەچێتە ئاو. ئاو سەرچاوەی حەیاتە. حەیات ئێستا بەدەست توركەوەیە. تورك ئەمڕۆ دۆستی نزیكی هەرێمن. هەرێم وڵاتێكە پڕ پڕە لە سەیارە. سەیارەش نەوعی زۆرە. هەیە رەقەمی شینەو جومعان لە ئەزمڕ پیاسە ئەكات، هەشە ئیسعافەو نەخۆشی تیا وەرئەگەڕێ‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket