riklam

وەزارەتی پەروەردە سوپاسی دەزگاكانی راگەیاندن دەكات

کوردستان 01:12 PM - 2019-06-12
.

.

لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی دەزگاكانی راگەیاندن دەكات كە لە ماوەی ڕابردوو و لەکاتی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ساڵی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩)، میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارێکی سەرەکی کەرتی پەروەردە بوون.

دەقی روونكردنەوەكە...

ڕوونکردنەوەیێک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن بۆ سەرجەم ڕاگەیاندنە بەڕێزەکان
لە ماوەی ڕابردوو و لەکاتی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ساڵی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩)، میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارێکی سەرەکی کەرتی پەروەردە بوون و ئەم هەستکردن بە پرسیاریەتیەیان جێگای ڕێزە، بەڵام بە داخەوە جارجارە هەندێک کەناڵ و پەیامنێری تەلەڤزیۆنی بێ هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی و لە ئەنجامی نەخویندەواری و کەمی ئاستی هۆشیارییان ڕاپۆرت بڵاو دەکەنەوە کە بە هەموو شێوەیەک دوورە لە ڕاستییەوە و تەنها بۆ شیواندنی دەروونی قوتابیان و پڕۆسە سەرکەوتووەکەی ئەزموونەکانە. لە کەناڵی ئاسمانی (کوردستان ٢٤) ڕاپۆرتێک لەسەر ئەزموونەکان بڵاوکرایەوە کە وەک وەزارەتی پەروەردە سەر لەبەری ڕەت دەکەینەوە، چونکە ناپڕۆفیشناڵی ڕیپۆرتەرەکە لەوەدایە قسەی مامۆستایەکی قوناغی بنەڕەتی نەوەک ئامادەیی وەرگرتووە کە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەزموونەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەییەوە نییە و توانای زانستی ئەو هیندە نییە کە قسە لەسەر دروستی و نادروستی ئەزموونەکان بدات.

وەزارەتی پەروەردە هەمیشە دەرگای بە ڕووی میدیاییەکاندا واڵا بووە و تاکە وەزارەتی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمە کە زۆرترین هاوکاریی میدیاکانی کردووە، بۆیە پێویست ناکات هەنگاوێکی نا دروستانەی وەک ڕیپۆرتەرەکەی ئەم تەلەڤزیۆنە بەرێزە بگیردرێتەبەر و دەنگی بەرێوەبەری ڕاگەیاندن لەسەر هێڵی تەلەفۆن و بە بێ ڕەزامەندی تۆمار و بڵاو بکرێتەوە.  ئەزموونە گشتییەکان و دۆزینەوە و چارەسەری کەموکۆرییەکان تەنیا پەیوەندی بە لیژنەی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە هەیە و ئەو لیژنە باڵایە کە پسپۆڕانی هەموو پارێزگاکانی لەخۆ گرتووە، دەتوانن ڕەخنە و گلەیی و گازندەکان شیکار و لە کۆتایی پرۆسەکە وەڵام دەدەنەوە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان و بە ڕەچاوکردنی ئاستی زانستی وانەکان، زۆترین هاوکاریی قوتابی و خوێندکاران دەکریت، بۆیە وەرگرتنی قسەی چەند قوتابییەک لە نزیکەی ٢٣٥ هەزار قوتابی کە لە ئەزموونەکەیاندا باش نەبوونە، بە هەند وەرناگیردرێت، لە کاتێکدا ئێمە ئامادەییی هەموو هاوکارییەکمان نیشان دابوو تا لە کۆتایی تاقیکردنەوەکان و بە داتا و زانیاریی وردەوە لە خزمەت کەناڵی کوردستان ۲٤ و هەموو ڕأگەیاندنەکاندا بین.


PUKmedia بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket