خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ی پۆست 2015
بیروڕا 01:10 PM - 2019-06-12.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی (17) خاڵی گشتگیریان خسته به‌رده‌ستی كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی سه‌رانی جیهان كه‌له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌یلولی (2015) به‌ڕێوه‌چو، له‌و به‌رنامه‌یه خاڵی چواره‌م تایبه‌ت كرا به‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن كه پێكهاتوه له‌كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی بنه‌ڕه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردن و باشتر به‌ڕێوه‌چونی، به‌لای كه‌م ببێته شێوه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن، چونكه به‌شێك له گیروگرفته‌كان گه‌وره‌ن پلانی ستراتیجی و درێژخایه‌نیان ده‌وێت، بۆیه (UN) ماوه‌ی (15) ساڵی بۆ داناوه، هه‌ر له(2015)ه‌وه تاوه‌كو (2030)، ناویشیان لێناوه به‌رنامه‌كانی پۆست (2015) ، به‌گرنكی ده‌زانم خاڵی چواره‌م به‌كۆی بڕگه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵیشدا چه‌ند سه‌رنجێك له‌مه‌ڕ پرۆسه‌كه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆمان بخه‌مه ڕو:-
1- ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گونجاو و یه‌كسان بۆ ته‌واوی كوڕان و كچان تاوه‌كو به‌خۆڕایی قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی بخوێنن :-
راسته ئه‌و بنه‌مایه له هه‌رێمی كوردستان به‌یاسا به‌رجه‌سته‌كراوه، به‌ڵام له‌هه‌ناوی پرۆسه‌كه جۆرێك له بێنرخی دیاره و خه‌ڵك ته‌شویق ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌خوێندنی ناحكومی بخوێنن، ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه خوێندنی ناحكومی به‌خراپ لێك بدرێته‌وه، هه‌ر چه‌نده تێبینی زۆر هه‌یه كه‌له‌كاتی خۆیدا به‌باشی توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه بكرێت، به‌ڵام بۆهه‌رێمی كوردستان كه به‌یاسا خوێندن به‌خۆڕایی رێكخراوه، ده‌بێت ئه‌و پابه‌ندیه به‌رده‌وام بێت و نابێت ناهاوسه‌نگی له كوالێتی خوێندن دروست بێت له‌سه‌ر حسابی خوێندنی حكومی، ئه‌گه‌ر چی كێشه‌ی ئابوری هه‌یه و ته‌نگی به‌حكومه‌ت و خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه .
2- ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی یه‌كسانی بۆ هه‌موو منداڵان به‌كوڕ و كچه‌وه تاوه‌كو سود له چاودێریكردن و گه‌شه‌سه‌ندنی پێویست پێش خوێندنی سه‌ره‌تایی وه‌رگرن:-
واته خوێندنی باخچه‌ی منداڵان یان پێش قۆناغی سه‌ره‌تایی (pre primary schools) ئه‌وه‌یان دیاره گرنگی خۆی هه‌یه، به‌ڵام جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردنه ئه‌وه به‌ته‌واوی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه نیه، به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستیه له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر(36) باخچه‌ی منداڵان هه‌یه له‌كاتێكدا (210) قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، سه‌یری ئه‌و ناهه‌وسه‌نگیه بكه‌ن ئاسمان و رێسمان جیاوازیان هه‌یه، به زانست سه‌لمێنراوه ئه‌وانه‌ی له‌باخچه‌ی منداڵانه‌وه دێن زۆر زیاتر ئاماده‌یی فێربوونیان تێدایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه پاڵنه‌ر تاوه‌كو له پۆست (2015) خوێندنی پێش سه‌ره‌تایی په‌سند بكرێت و منداڵ له‌ته‌مه‌نی (5)ساڵیه‌وه له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن وه‌ربگیرێن به‌راستی له‌هه‌رێم ئه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه رێژه‌ی هه‌ره زۆری منداڵان نامۆن به‌خوێندن له باخچه‌كانه‌وه، راسته‌وخۆ دێنه ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و واقیعێكی تازه زۆر جاران ئه‌وه ده‌بێـته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له فێربوون روبدات ( تسرب) .
3- ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ژنان و پیاوان تاوه‌كو له‌فێركردنی پیشه‌یی و خوێندنی باڵا به خه‌رجیه‌كی كه‌م به‌هره‌مه‌ند بن:-
بێگومان ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتوه‌كان مافێكی مسۆگه‌ره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گه‌وره ساڵیش بن، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له‌قاڵب دراوه، لێره‌دا دوو تێگه‌یشتنی لێكدژ هه‌یه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌خوێنن بۆ ئه‌وه‌ی به بڕوانامه‌كانیانه‌وه موچه و ئیمتیازاتی وه‌رگرن، چونكه حكومه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو شتێكی به بڕواناوه به‌ستاوه‌ته‌وه حكومه‌تیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه كاڵ بكاته‌وه ئاستی ته‌مه‌نی دیاریكردووه، زۆر پێویسته ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌لایه‌ك خه‌ڵك وشیار ببێته‌وه كه بڕوانامه بۆ موچه و ئیمتیازاتی حكومه‌ت نیه به‌ڵكو بۆ پێشه‌كه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاركردنه، حكومه‌تیش كۆمه‌ڵێك یاسا و رێنمایی تازه ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ل بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هانی وه‌به‌رهه‌مهێنان بدات، هه‌موو كارئاسانیه‌كیان بۆ بكات تاوه‌كو له‌پاڵیه‌وه فورسه‌تی كاركردنی زۆرتر بێت .
4- زیادكردنی ژماره‌ی گه‌نجان و پیاوان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی كارمایی و شاره‌زایی باشیان له ته‌كنه‌لۆژیا و كاری پیشه‌یی بۆ ده‌سته‌به‌ر بێت و هه‌لی كاری سه‌ربه‌خۆیان بۆ بڕه‌خسێنێت:-
جێگای سه‌ره‌نجه له عێراق به‌گشتی و له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له رابردوودا هه‌موو كه‌سێك دامه‌زراوه، ئه‌و شێوه دامه‌زراندنه هیچ جۆره هاندانێكی تێدانه‌بووه تاوه‌كو كه‌سه‌كان پێشبركێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی زانیاری باش و ئه‌بده‌یت كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بكه‌ن، زۆر جاران ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌تی زۆر باشیشی هه‌بووه به‌ڵام به‌هۆی دامه‌زراندن و كاری تازه‌یه‌وه هه‌موی له‌بیر كردووه، من جارێك له ئه‌ندازیارێكی كیمیاویم پرسی له پسپۆڕیه‌كه‌ی خۆت چیت له‌بیر ماوه، وتی هیچ، چونكه ئێستا كارێك ده‌كه‌م زۆر دووره له‌وه‌ی خۆم، نمونه‌یتر زۆره .
5- نه‌هێشتنی جیاوازی له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ له ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی سود وه‌رگرتن له فێركردن و راهێنانی پیشه‌یی له‌هه‌موو ئاسته‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و توێژانه‌ی كه‌م توانان یان كه‌مئه‌ندامن یان ئه‌و منداڵانه‌ی ژیانیان له‌بارودۆخێكی ناهه‌مواردایه:-
پێویسته بوترێ، راسته له‌خوێندن ئه‌و ده‌رفه‌ته ره‌خساوه، به‌ڵام له‌كارمایی و راهێنانی پیشه‌یی جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه ، ره‌نگه له‌فورسه‌تی ئیشكردن له ده‌زگا حكومیه‌كان ئه‌و جیاوازیه كه‌م بێت، به‌ڵام له‌كاری سه‌ربه‌خۆ جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه چونكه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه وه‌ك خێزان ،كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتوری، بۆ ژنان زۆر كه‌متر بێت، پێش ناچێت وا زوو ئه‌و جیاوازیه كه‌مببێته‌وه یان نه‌هێڵرێت، سه‌باره‌ت به‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیش، هه‌لی زۆر كه‌م هه‌یه بۆ راهێنان و كاركردن، راسته یاسایه‌كی تایبه‌تیش هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هانده‌ر نیه، بۆیه زۆر كه‌متر فورسه‌تیان بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێت.
6- ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو گه‌نجان هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆر له گه‌وران ( ژنان و پیاوان) به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان تاوه‌كو فێری خوێندن و نوسین و ژمێركاری بین:-
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌گه‌ڵ د‌رك كردن به‌و ئاراسته‌ی هه‌میشه ده‌ستی كاری خوێنده‌وار له نه‌خوێنده‌وار له‌هه‌موو كایه‌كان باشتر بووه و به‌رهه‌میان زیاتر بووه، به‌ڵام ئه‌وه پشت گوێ خراوه و رۆژ به‌رۆژیش خاوتر ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ناو كاركردنیشدا جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوانیان نیه، تا ئه‌م ساته‌ش جیاوازی له‌نێوان ژن و پیاویش زۆره به‌شێوه‌یه‌ك هه‌میشه كرێی ژن كه‌متره له پیاو، جێگای ئاماژه پێدانه هه‌ندێ كار شێوه یه‌كسانیه‌ك هه‌یه وه‌ك په‌روه‌رده، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی بواره‌كانیتر جیاوازی به‌دی ده‌كرێت، نه‌ك لێره له ئه‌وروپاش.
7- ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسانی بۆ ئه‌وانه‌ی خوێندن و نوسین به‌باشی فێربوون، زانیاری و شاره‌زایی پێویست له‌په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام ( التمنیه المستدامه) (sastenable devolopmente) وه‌گرن له بواره جۆراوجۆره‌كانی ژیان، مافه‌كانی مرۆڤ ، یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له ئه‌رك و مافه‌كان هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كردن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی زهینه‌تی ئاشتی و دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و رێزگرتن له ئایین و پێكهاته جیاوازیه‌كانی كۆمه‌ڵگه: -
ئه‌وه‌ی به‌گرنگی ده‌زانم بیڵێم، راسته له‌م وڵاته‌ی ئێمه خوێندن و فێربوون هه‌یه به‌مانا گشتیه‌كه‌ی به‌ڵام به‌رده‌وامبوون بۆ ئه‌بده‌یت كردنه‌وه و زانیاری و زانستی به‌رده‌وام نیه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت بارته‌قای ئه‌و بزاوته جیهانیه نیه كه‌له شه‌و و رۆژێكدا گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت، تا ئه‌م كاته‌ی من ئه‌و به‌دواداچونه ده‌كه‌م، ریسایه‌كی ساده هه‌یه له‌سه‌ری راهاتوین، بخوێنه و بڕوانامه‌ی وه‌ربگره پێیه‌وه دامه‌زرێ و ئیتر تا خانه‌نشینبوون، له راستیدا ئه‌وه هیچ ماقوڵیه‌تی تێدا به‌دی ناكرێت ئه‌مه له‌سێ لاوه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه: -
1- خوێندن ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه بێت .
2- بڕوانامه‌ش ته‌نها بۆ دامه‌زراندن و وه‌زیفه بێت .
3- ئیتر كه دامه‌زراندن و موچه مسۆگه‌ره فێربوونی زیاتر بۆ چیه؟
تێبینی:ئه‌م بابه‌ته له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ئه‌نجامم داوه
عه‌بدولواحد محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25