riklam

كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی جگه‌ر و گۆشت داده‌خرێت

کوردستان 12:37 PM - 2019-06-12
.

.

به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆگایه‌كیان داخست كه‌ ته‌واوی خواردنه‌كانی ناوی بۆگه‌نیان كردبووه‌و دوكانه‌كه‌شی به‌هۆی پیسیه‌وه‌ كرمی تێدابووه‌ .

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ - ناو شار ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بوونی دوكانێكی ئاماده‌كردنی گۆشت و جگه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی ێابونكه‌رانی شاری سلێمانی، لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و دووكانه‌ی كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر جگه‌ر و گۆشتی خراپبوو كه‌شێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ڵگیراوه كه‌ بۆگه‌نیان كردبوو دوكانه‌كه‌شی به‌هۆی پیسیه‌وه‌ كرمی  تێدابووه‌  ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی زیاترله‌ 40 كیلۆ گرام جگه‌رو پارچه‌ی  ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ گرتووه‌ كه‌ له‌ دوكانه‌كه‌یدا بووه‌ .

هه‌ر به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ ئه‌و كۆگایه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تێدا نه‌بووه‌ و هیچ مۆڵه‌تێكیشی نه‌بووه‌، دوای چه‌ندجار ئاگاداركردنه‌وه‌ و غرامه‌كردن و داخستن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و پیشه‌ییه‌كانه‌وه‌  له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاگه‌ داده‌خرێت تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رجه‌كان كاركردن ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ته‌واوی ئه‌و جگه‌روگۆشته‌ی ناو كۆگاكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

PUKmedia  ڕاگه‌یاندنی قائمقامییه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket