riklam

ده‌یان تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 10:25 AM - 2019-06-12
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 22 تۆمه‌تباری راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، به‌شێكی زۆری ده‌ستگیركراوه‌كان، تۆمه‌تبارن به‌ زیاده‌ڕۆییكردن بۆ سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتتوه‌، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 12-6-2019، راگه‌یه‌نراوه‌، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین 22 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر كه‌ به‌شێكی زۆر له‌و تۆمه‌تبارانه‌ زیاده‌ڕۆییان كردۆته‌ سه‌ر موڵك ‌و ماڵی گشتی.

سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراون:

- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 31-406 كه‌ تۆمه‌تباران ته‌قه‌یان له‌هاووڵاتییان كردووه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتوودا.

- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 3-21ی چه‌ك، ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا.

- دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی كه‌ تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌فێڵكردن له‌هاووڵاتییان‌و پاره‌و كه‌لوپه‌لیان لێسه‌ندوون.

- تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی.

- ده‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ زیاده‌ڕۆییان كردۆته‌ سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتی.

-شه‌ش تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی تر له‌یاسای سزادان.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket