riklam

ئیداره‌ی رۆژئاوا داوایه‌ك له‌هاوپه‌یمانان ده‌كات

کوردستان 11:08 PM - 2019-06-11
.

.

ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی خۆجیه‌تی رۆژئاوای كوردستان، داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش كرد، كه‌ له‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له‌ ناوچه‌ی تربیه‌ سپی له‌حه‌سه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ هاوكاریان بكات.


شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان و شه‌ڕڤانان وئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ هه‌وڵێكی زۆریاندا بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وئاگره‌ی له‌ حه‌سه‌كه‌و ناوچه‌ی تربیه‌ سپی دروست بووه‌، نه‌یانتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان دروست بووه‌.


وتیشی: هه‌ربۆیه‌ داوایه‌كی به‌په‌له‌یان له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بێت و بتوانرێت تاكو زیان به‌كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان نه‌گه‌یشتووه‌ كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.


ئه‌و چالاكوانه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌: ماوه‌ی سێ رۆژه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ ده‌خڵودانی جوتیارانی سنوری حه‌سه‌كه‌ به‌ربووه‌و به‌ده‌یان هه‌زار تۆن له‌ناوچووه‌.


PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket