riklam

بەوێنە ..له‌هه‌ولێر گه‌نجێك كوژرا

کوردستان 09:21 PM - 2019-06-11
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندا ده‌ستدرێژی گوللــه‌ له‌یه‌كێك له‌شۆفێره‌كان ده‌كرێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات. 


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌فولكه‌ی باز، له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر- موسڵ، دوای پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل ده‌ستدڕێژی گوللــه‌ له‌یه‌كێك له‌ شۆفێره‌كان كراوه‌و گیانیله‌ده‌ستداوه‌.


وتیشی: شۆفێره‌كه‌ ناوی هشام بووه‌و پێنج گوللــه‌ی به‌ركه‌وتووه‌و ده‌ست به‌جێ له‌وێدا گیانیله‌ده‌ستداوه‌.


جه‌ختیكرده‌وه‌: هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ن و تاكو ئێستا ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت 

 

64312651_2387669384670359_985902999698145280_n.jpg

63619935_798653090532057_1445735671720312832_n.jpg

62554628_798653133865386_4781342105702236160_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket