riklam

ئاگرێكی گه‌وره‌ سنوری هه‌رێم – ئێران ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان 08:05 PM - 2019-06-11
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سنوری نێوان هه‌رێم و ئێران له‌ناوچه‌ی قۆره‌توو، ئاگرێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌شێكی زۆر له‌ پوش و پاوان و ده‌خڵودانی هاووڵاتیان ده‌سوتێنێت.


ئه‌حمه‌د حه‌مید هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی گوندی مه‌حمود قه‌جه‌ر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ له‌كه‌لی بێشكان له‌سنوری ئێرانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ئه‌مدیوه‌و به‌شێكی زۆری پوش و پاوان و ده‌خڵودانی سنوری مه‌حمود قه‌جه‌رو سه‌ر قزڵ و چوار كڵاوی گرتووه‌ته‌وه‌.


وتیشی: زیانه‌كان زۆرن و ته‌نها هاووڵاتیان خۆیان خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ین و هیچ لایه‌نی حكومی نه‌هاتووه‌ته‌ هانامانه‌وه‌.


رونیشكرده‌وه‌: تاكو ئێستا به‌رده‌وامه‌و ئاگره‌ زۆره‌و له‌توانای هاووڵاتیاندا نیه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.


PUKmedia  تایبەت 


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket