riklam

نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ دوو پڕۆژه‌ یاسا ته‌واو ده‌كات

عیراق 06:50 PM - 2019-06-11
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ هه‌مواری هه‌ردوو یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسای مافی شه‌هیدان كرد.

حه‌سه‌ن نه‌رمو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-6-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كرد.

 راشیگه‌یاند: له‌ دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ژماره‌ (12) ی ساڵی 2018 كراوه‌، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای مافی شه‌هیدان كراوه‌.

حه‌سه‌ن نه‌رمۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دانیشتنی ئه‌مڕۆی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگرت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket