riklam

وزه‌ی ئه‌تۆم: ئێران هه‌نگاوه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر كردووه‌

جیهان 04:14 PM - 2019-06-11
.

.

ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رزگاركردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، پابه‌نده‌ به‌ وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ كه‌ تائێستا پشتیوانی له‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاندووه‌، ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ ئابوورییانه‌ به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌وروپییه‌كانه‌وه‌ به‌ڵێنی پێدراوه‌، هاوكات له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی تاران تا چه‌ند پابه‌ندبووه‌ به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ئێران هه‌نگاوه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر كردووه‌و رێژه‌یه‌كی زۆری یۆرانیۆرم ده‌پیتێنێت، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌ یۆرانیۆمه‌ی كه‌ ئێران ده‌یپیتێنێت رێگه‌ پێدراوه‌و هیچ سه‌رپێچییه‌كی تێدا نییه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket