داقوق.. گونده كوردنشینه‌كان ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه
ریپۆرتاژ 03:53 PM - 2019-06-11.
ئاگر تێپه‌ردان له‌ده‌خڵودانی جوتیاران ودانانی بۆسه‌و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیان و هاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كانی سه‌رده‌می به‌عس بۆ ناوچه‌كه،گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ژیانی گوندنشینانی سنوری قه‌زای داقوق له‌باشۆری رۆژئاوای كه‌ركوك.
عه‌ره‌به هاورده‌كان هاتوونه‌ته‌وه
ئیدریس حاجی عادل جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: دیاره له‌دوای رووداوه‌كانی دوای ریفراندۆم خراپترین شوێن سنوری داقوق بووه، سێ هۆكار هه‌یه كه‌وایكردوه گونده گوردنشینه‌كانی سنوره‌كه، یاخود سنوری قه‌زای داقوق له‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌بن، كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و 30 گونده كوردنشینه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، ده‌كه‌وێنه ئه‌ودیوی رێگه‌ی نێوان به‌غدا –كه‌ركوك، واته به‌دیوی حه‌مرینه‌وه‌یه.
وتیشی: خاڵی دووه‌م له‌كاتی رژێمی به‌عس له‌ساڵی 1968 بۆ ساڵی ،2003 ، 23 كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌عریب هاتووه‌ته سنوری داقوق دیاره له پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له 2003 ئه‌مانه رۆیشتن،ئێستا ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه هاتوونه‌ته‌و شه‌ڕ به‌كورد ئه‌فرۆشن و فشاریان له‌سه‌ر دروست ئه‌كه‌ن،به‌پاڵپشتی راكان جبوری و هه‌ندێ خه‌ڵكی شۆڤێنی زه‌ویه‌كان داگیر ده‌كه‌ن، زه‌ویه‌كانیان بردوه، ته‌نانه‌ت چه‌ند گوندێكیش چۆڵكراون.
لاوازی هێزه ئه‌منیه‌كان
رونیشكرده‌وه: خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزه‌ی كه‌هاتووه كه بۆ سنوری قه‌زای داقوق هاتووه، پۆلیسی فیدڕاڵیه 100% عه‌ره‌بن، هیچ كوردێكیان تێدانیه،نه‌خه‌ڵكی سنوره‌كه‌شی تێدایه، بۆیه ئه‌وانه هێنده له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی ته‌عریب هه‌یه له‌گه‌ڵ كوردا نیه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: ئه‌و هۆكارانه وایكردوه ئێمه له‌ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك ساڵ و نیوه‌دا،شه‌ش گوندمان چۆڵی كردوه، واته سنوره‌كانی داقوق سێ ده‌ڤه‌ره، تاڵه‌بانیه‌كان، كاكه‌ییه‌كان، داوده‌ی حه‌فته‌خاره‌كانه.
سوتانی ده‌خڵودانی جوتیاران
ئیدریسی حاجی عادل ئه‌وه‌شی ووت: فشارێكی زۆر له‌سه‌ر كورده‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌م هاوینه‌ی ئه‌مساڵدا دیارده‌یه‌كی تر دروست بووه، ئه‌ویش سوتاندنی ده‌خڵودانی جوتیارانی كورده له‌ناوچه‌كه‌دا، كه 50% ی ده‌خڵودانی كورد له‌سنوری كاكه‌ییه‌كان و داوده‌ی حه‌فته‌خاره‌كان سوتاون.
جێگری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌شی ووت: ته‌نها له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا دوو شه‌هید و 11 بریندارمان هه‌بووه له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆیه بۆشاییه‌كی ئه‌منی زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌د هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م هێزی فیدڕاڵی و حه‌شدی شه‌عبیه ناتوانن ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو پێویستی به‌هێزی پێشمه‌رگه تاكو به‌هاوبه‌شی بتوانن ئه‌و مه‌ترسیه لابه‌رن، ئه‌گینا مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه گونده‌كان له‌وپه‌ڕی دۆخی خراپدان.
سه‌ركردایه‌تی كورد پارێزگارێكی كورد دانێن
ئیدریسی حاجی عادل پێشنیاری كرد‌و رایگه‌یان: پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد ماڵی خۆی رێكبخاته‌وه، چونكه ته‌نها داقوق نیه له‌مه‌ترسیدایه، به‌ڵكو ناوچه‌كانی خانه‌قین و جه‌له‌ولاو جه‌باره‌و كه‌ركوك و چه‌ندین ناوچه‌ی تر له‌مه‌ترسیدان، تاكو بتوانرێت پارێزگارێكی كورد دابنرێت و ته‌واوی ئه‌و بڕیار‌و ته‌عریبانه‌ی ده‌كرێن لاببرێن و ماڵ و حالی كوردی ناوچه‌كه بپارێزرێت.
هه‌روه‌ها رووی له‌سه‌رۆك كۆمار‌و نوێنه‌رانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كردوو دووپاتیكردوه: پێویسته به‌وردی و جدی هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌و هه‌رچی زووه ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بوه‌ستێنن.
PUKmedia سامان یاروەیس
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23