riklam

ئه‌مریكا مه‌رجه‌كانی پامپیۆ ده‌كاته‌ بنه‌مای رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران

جیهان 03:13 PM - 2019-06-11
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مه‌رجه‌ 12 خاڵییه‌كه‌ ده‌كاته‌ بنه‌مای ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران.

مورگان ئورتیگوس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی نوێ، تاكه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ بۆ كۆتاییھێنان به‌ ھه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و ناكۆكییه‌كانی ھه‌ردوو وڵات.

وتیشی: ئه‌و مه‌رجه‌ 12 خاڵییه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندون، ده‌بێت بكرێنه‌ بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌.

ئورتیگوس راشیگه‌یاند: ئه‌و سزا نوێیانه‌ی خراونه‌ته‌ سه‌ر ئێران، ته‌واوی كۆمپانیاكانی پترۆكیمیایی و ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پشتگیریی دارایی پێشكه‌شی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كه‌ن.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، فشاره‌كانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران به‌رده‌وامده‌بن و ھیچ ئاسانكارییه‌ك ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ سیستمی مووشه‌كی و ئه‌تۆمی ئێران، چونكه‌ ئه‌مریكاو ھاوپه‌یمانه‌كانی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆگرامی مووشه‌كی بالیستی ئێران و چالاكییه‌كانیان، پێشێلكارییه‌ بۆ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ. 

PUKmedia ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket