riklam

ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌خانه‌قین كه‌وته‌وه‌

کوردستان 03:05 PM - 2019-06-11
.

.

له‌پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ناوه‌ندی خانه‌قین و له‌ناوچه‌ی داره‌ كوناره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆری به‌دارستان و پاوانی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندوه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ پۆلیسی خانه‌قین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاگره‌ له‌ناو دارخورماكانی داره‌ كوناره‌یه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندی شاری خانه‌قین و به‌شێكی زۆری ئه‌و دره‌خت و پاوانانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌.


وتیشی: زیانێكی ئێجگار زۆری پێگه‌یاندون ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ژینگه‌ی شاره‌كه‌ی دوكه‌ڵاوی كردووه‌و ئاگره‌ له‌ ده‌ستی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و هاووڵاتیان ده‌رچووه‌.


رونیشكرده‌وه‌: پۆلیسی ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌زانراوه‌ به‌ئه‌نقه‌ست بووه‌ یان نا.

جه‌ختیكرده‌وه‌: تاكو ئێستا ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و تاكو دێت زیانه‌كانی زیاتر ده‌بن.


PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket