riklam

پارێزگاری هەولێر: وینە راستییەكان وەك خۆی پیشان نادات

کوردستان 02:32 PM - 2019-06-11
.

.

روونكردنەوەی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە بلاوكردنەوەی وێنەیەكی پارێزگار و وەزیری ئاوەدانكردنەوە.

سەبارەت بە بلاوبوونەوەی ئەو وێنەی پارێزگاری هەولێر لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان كە لەمیانەی رێورەسمی سوێندخواردنی رێزدار سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هۆلی سەعد عەبدولا وەرگیراوە ، كە بەداخەوە لێكدانەوەی نەرێنی و دوور لە راستی بۆ كراوە دەلێین :زۆر جار وێنە دەربڕی راستیەكان نابێت چونكە تەعبیری گرتەی لەحزەیەك دەكات و راستییەكان وەكو خۆی پیشان نادات ، كە رەنگە لەحزەی چاونوقاندنێكی ئاسایی وەكو خەوتن نمایش بكات یان جوولەی چاو لە لەحزەیەكدا نمایشێكی نادروست پیشان بدات كە وانەبووە .

پەیوەندی نێوان كاك دەرباز كۆسرەت رەسول و كاك نەوزاد هادی پەیوەندییەكی زۆر تایبەت و برایانەیەو زوربەی كاتەكان لەگەل یەكن و لە پەیوەندیدان ، هەربۆیەش لەو رێورەسمە چەندینجار قسەیان لەگەل یەكتر و لەگەل بەرێز عەلی سندی كردووەو سەرنجیان لای یەكتر بووە بەبێ ئەوەی لە گوێگرتن و ئاگابوونیان لە رێورەسمەكەو بڕگەگانی داببرێن .

پەیوەندی ئەو دووبەرێزەش زۆر برایانەو قووڵ و لەوە گەورەترە كە هیچ تۆمەت و پلارو قسەی نابەجێ هەڵبگرێت . لەگەڵ رێزدا .


راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
11/6/2019

PUKmedia تایبەت  

 

 

6666666.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket