riklam

له‌زمه‌

بابەتی گۆڕاو 02:21 PM - 2019-06-11
.

.

له‌زمه‌

× به‌گم عه‌زێت نه‌بێ فیكه‌ى درێژ چۆن ئه‌نووسرێ؟
ـ توخوا ئه‌وه‌ سوئاله‌؟!.. بۆ چیته‌؟
× ئه‌مه‌وێ عه‌یب نه‌بێ بۆ ئه‌و خه‌به‌ره‌ عه‌جایه‌به‌ى لێ بده‌م.. عه‌فوو بینووسم.. خه‌به‌رى شێره‌كان.
ـ ئه‌وانه‌ى له‌ باشوورى ئه‌فریقا سه‌رى خۆیان هه‌ڵگرت؟!
× به‌ڵێ ئه‌وان.. سه‌یر نى یه‌ توخوا؟! دنیا واى لێ بێت شێر مه‌مله‌كه‌ت به‌جێ بێڵێ؟!!
ـ ناهه‌قیان نى یه‌ به‌قوربان.. ئه‌ڵێن له‌و دارستانه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست چه‌قه‌ڵه‌وه‌یه‌.
× قوربان گیان غه‌ڵه‌تیان عه‌رز كردووى، ئه‌وان له‌تاو چه‌قه‌ڵ كۆچیان نه‌كردووه‌... خه‌فه‌تى رێوى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رچاو خستوون.
ـ رێوى بۆ؟
× ئوستاز گیان عه‌رزت ئه‌كه‌ن چه‌قه‌ڵه‌كه‌ هه‌ر دیكۆره‌.. هه‌مه‌كاره‌ى راسته‌قینه‌ رێوى یه‌.
ـ به‌ڕاستى بێ مه‌عنایه‌.. یه‌عنى ئه‌و شێرانه‌ ناتوانن رێوییه‌كان به‌ چه‌پۆك مه‌حف بكه‌نه‌وه‌؟
× نه‌خێر ناتوانن.. رێوى یه‌كان به‌هێزترن.
ـ راست ئه‌كه‌ى له‌وانه‌یه‌ هه‌موو كه‌ر و گاكانیان له‌گه‌ڵدا بێ.
× مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نى یه‌ به‌قوربان.
ـ ئه‌ى چى یه‌؟
× به‌ینى خۆمان بێ ئه‌ڵێن شێره‌كان له‌زمه‌یان داوه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket