پۆلیسی سلێمانی: ته‌قه له گردی زه‌رگه‌ته نه‌كراوه
کوردستان 01:45 PM - 2019-06-11.
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نزیك گردی زه‌رگه‌ته، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه
تێدا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه له گردی زه‌رگه كه مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێیه نه‌كراوه و كێشه له‌نێوان چه‌ند چه‌كدارێك و پاسه‌وانه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه ڕووداوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی
شه‌وی رابردوو سه‌عات 1 و 30 خوله‌كی شه‌و گرژی و ئاڵۆزی ده‌كه‌وێته نێوان كۆمه‌ڵێك چه‌كدار و پاسه‌وان (سكیورتی ) نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه، كه چه‌كداره‌كان ویستویانه به‌زۆر بچنه ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه و چه‌كداره‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر سكیورتیه‌كان و ته‌قه دروست بووه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه و دور له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، به‌هۆیه‌وه هاوڵاتی ( ڕ، ف ) برینداربووه‌و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه‌و برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه .
به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وتووه كه به‌هیچ جۆرێك ته‌قه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كراوه و ته‌نها كێشه‌كه له‌نێوان چه‌كداره‌كان و سكیورتی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بووه .
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن ،له‌داهاتوشدا ته‌واوی ڕێكاره‌یاساییه‌كان بۆ هاوڵاتیان ده‌خه‌ینه ڕوو .
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23