riklam

سلێمانی.. كارگه‌یه‌كی شیرینی داده‌خرێت

کوردستان 01:19 PM - 2019-06-11
.

.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی یه‌ڵدا داده‌خات و قائیمقامیه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی كارگه‌كه‌یه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستی.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لیژنه‌ی سێی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌ردانی كارگه‌ی شیرینی (یه‌ڵدا)ی‌ له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كارگه‌كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت نه‌بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ناو ئه‌و كاكڵه‌ گوێز و كونجییه‌ی له‌كاتی ئاماده‌كردنی شیرینیه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت بڕێكی زۆر پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (مشك و جرج)ی تێدابووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كارگه‌كه‌ كاریان كردوه‌ گرنگییان به‌ پاك و خاوێنی شوێنه‌كه‌ نه‌داوه‌، له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی كاركردن.

راشیگه‌یاندووه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، كارگه‌ی شیرینی یه‌ڵدا داده‌خرێت و ته‌واوی ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌،‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كان بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ یان له‌ناوبرد، كه‌خراپ بوون و شیاوی به‌كارهێنان نه‌بوون.

پاككه‌ره‌وه‌كان 200 پارچه‌ ‌بوون و جۆره‌كانیشیان له‌ شامپۆ، زاهی قاپ شتن، سابوون و فاست پێكهاتووه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت، له‌كاتی بازاڕكردن و ‌ كڕینی ئه‌و پێداویستیانه‌ی رۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن، به‌وردی سه‌رنجی مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كاڵاوشمه‌كه‌كان بده‌ و له‌كاتی هه‌بوونی كاڵای ماوه ‌به‌سه‌رچوودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌ره‌وه‌. 

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket