هێرۆ ئیبرایم ئه‌حمه‌د، شاژنی بێ تاجی شۆڕش
ی.ن.ک 12:22 PM - 2019-06-11.
كه‌م كه‌س هه‌یه ناو ناوبانگی سیاسی ئه‌م خاتوونه سیاسییه‌ی نه‌بیستبێت، چونكه هه‌ر كه‌ناوی له‌ناواندادێت جگه له به‌هێزی و پته‌وی راستی وه‌فاداری و نیشتمان په‌روه‌ری هیچیتر به‌دیناكرێت.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌و كه‌ڵه ژنه‌ی به تاقانه‌ی خۆی به‌پۆست و بێ پۆست سه‌نگ و قوراسی خۆی هه‌رگیز له ده‌ستنه‌دا و بۆ جارێكیش به لاوازی ده‌رنه‌كه‌وت ، ئه‌و له‌و مرۆڤانه‌یه كه به‌ڕێكه‌وت له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ڵده‌كه‌ون، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه دیدی نه‌ریت خوازی هه‌موو ره‌وایه‌تییه‌ك به ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی پیاو بدات، هێرۆخان له‌و جۆره كۆمه‌ڵگه‌ییه‌وه بووه جوانترین مۆدێلی سیاسی به‌شداری راته‌قینه‌ی ژن.
له‌شاخ و شار هه‌ربه‌هێز
وه‌ك خۆی له دیمانیه‌ك باسی لێوه‌ده‌كات كه له‌سه‌ره‌تایی شۆڕش هاوشان له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی كه‌سه‌رۆك (مام جه‌لال) ه ،ده‌ستی له‌ژیانی پۆشه‌ی شه‌خسی خۆی هه‌ڵگرتووه و له كۆتایی ساڵی 1970 ی سه‌ده‌ی رابردوو هاوبه‌شێكی به‌رده‌ومی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه و له‌و رێگه‌یه‌وه گه‌لێك به‌دبه‌ختی و چه‌رمه‌سه‌ری دیووه و بێكۆڵنه‌دان به‌رده‌وام بووه.
دوور له‌سۆز به‌خشین به هه‌ردوو منداڵه‌كه‌یی چه‌كی شۆڕش له كێوه سه‌خته‌كانی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاری كرده شانی و هێرۆخان بووه شاژنی بێ‌تاجی شۆڕش و بووه مۆدێلێكی به‌به‌های شۆڕشگێڕی ژن له كوردستاندا.
داده‌یه‌كی خاكی
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێچه‌وانه‌ی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وه‌همی مه‌سئولیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری بۆیه‌ك جاریش نه‌گۆڕا و وه‌ك خۆی به خاكێتی ماییه‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كان به‌وه دڵخۆ بووه كه وه‌ك (داده) بانگی بكه‌ن نه‌ك به پاشگر پاشگرێنه چونكه ئه‌و له بنه‌ڕه‌ته‌وه له ژانی گه‌لی ووڵاته‌كه‌یه‌وه له‌دایك بووه، بۆیه هیچ كات پله و پۆست و ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی ئه‌م خانمه سیاسییه به‌هێزه بگۆڕێت، به‌جۆرێك بووه مۆدێلێكی جیاواز بۆ سیاسه‌تكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیدی پیاوسارلاری له كۆمه‌ڵگه‌دا.
له‌سه‌رو به‌ندی نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌رۆك مام جه‌لال تا كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال، كه‌شۆكێكی گه‌وره بوو بۆ یه‌كێتی و خه‌ڵكی كوردستان، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به به‌هێزی وه‌ك تاقانه‌ژنێك دڕیدا به‌سه‌ر بیری په‌رت په‌رت بوونی یه‌كێتی و وه‌ك سه‌یوانی پارێزگاری یه‌كێتی ماییه‌وه دوور له گروپ و تاقم تاقمێنه نه‌یهێشت كه‌شتی بوونی یه‌كێتی نقووم بێت به‌ڵكو به حیكمه‌تی سیاسی خۆی پارێزگاری له چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی یه‌كێتی كرد.
له ژیانی دوای شۆڕش و شارنشینیدا هێرۆ خان به به‌رده‌وامی له رێگه‌ی په‌ره‌پێدان به توانای گه‌نج و دروستكردنی پانتایی خۆ بینینه‌وه بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاندو هونه‌ری ره‌سه‌نایه‌تی گه‌لی كورد، پارێزگاریكردن له مافی منداڵ و گه‌وره و بێنه‌وایان و شوێنه‌وار و مۆزه و ره‌سه‌نایه‌تی كوردایه‌تی دیدێكی مه‌زنی بوو له پارێزاریكردنی ره‌وتی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ و پاراستنی توراسی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته.
له نه‌وه‌ته‌كان زۆرێك له سیاسیه‌كان ده‌ستیان له بردنی سامانی ئه‌م ووڵاته هه‌بوو ئه‌و بیری لای "چه‌سپاندنی مافی منداڵ و رێگریكردن له رووخانی بینایه‌كی وه‌ك ئه‌منه‌سووره‌كه و خه‌می پیرو كاڵی ئه‌م میلله‌ته‌بوو " هێرۆخان بۆ ئه‌م شاری شارانه قه‌ڵای پارێزگاریكردن و خزمه‌تی ئه‌م شاره بوو به‌رده‌وام چاوی له‌وه‌بوو كه ده‌بێت خزمه‌ت به‌م شاری شارانه‌و ته‌واوی كوردستان بكرێت ئه‌و دیدی وه‌ها بوو كه ئه‌م گه‌له قوربانی زۆریداوه بۆیه ناكرێت پشتوێنی لێبكرێته‌وه و خزمه‌ت به‌م گه‌له سته‌م لێكراوه نه‌كرێت.
ڕێبین عومه‌ر
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27