riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی حاجی حه‌مه‌لاوی قه‌یتول ده‌كات

پرسەنامە 12:12 PM - 2019-06-11
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی حه‌مه‌لاوی قه‌یتول-ه‌وه‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

خانه‌واده‌ی تێكۆشه‌ری كه‌سایه‌تی دیار: حاجی حه‌مه‌لاوی قه‌یتول

زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و ناسراوی گه‌رمیان "حاجی حه‌مه‌لاوی قه‌یتول" باوكی سێ شه‌هیدمان بیست، حاجی حه‌مه‌لاوی قه‌یتول كه‌سایه‌تییه‌كی دیارو ناسراوو تێكۆشه‌ری گه‌رمیان بوو، خانه‌واده‌كه‌یان خانه‌واده‌یه‌كی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر بوونه‌ و له‌ شۆڕشه‌كانی كورددا قوربانی زۆریان داوه‌و له‌ پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی شه‌هید كران.

بۆ كۆچی دوایی حاجی حه‌مه‌لاوی قه‌یتول، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قووڵی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌مه‌ دوا كۆست و ناخۆشی خۆتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌رو قاره‌مانه‌كه‌تان بێ، خوای گه‌وره‌ كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket